کاردانەوەی راوێژکاری بارزانی بە پاشگەزبوونەوەی عەلاوی لە پێکهێنانی کابینەی عێراق
راوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، کاردانەوەی پێشاندا بە پاشگەزبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکهاتنی کابینە لە سەرۆک وەزیریی و لێدوانەکانی لەبارەی زەخت وگوشارەکانی بەردەم.
پاش پاشگەزبوونەوەی محەممەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینە لە ناساندنی کابینەی نوێ و دەسپێکردنەوەی ڕاوێژکاریەکانی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ، کەفاح مەحمود راوێژکاری میدیایی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاردانەوەی پێشاندا.
کەفاح مەحمود لە توئیتەردا وێڕای ئاماژە بە پاسادانەکانی عەلاوی بە سەرکەوتوو نەبوونی لە پێکهێنانی حکومەتی ئینتقالی لەبەر زەخت وگوشارە سیاسیەکانی بەردەمی، نووسی: ئەمڕۆ عەلاوی هەوڵدەدا هەتا شکست هێنانی میکانیزمی پێکهاتنی لیژنەی حکومەتەکەی هاوپێوەند بکا بە زەخت وگوشارە سیاسیەکان .
کەفاح مەحمود لەدرێژەی ئەو بابەتەدا، ڕوو لە عەلاوی ئەو پاسایەی ڕەت کردەوەو نووسی کە هەموو ئیمتیازەکان دراوە، بەڵام لەکاتی زێدەدا ئەوە ئەنجامی گرت و ڕەوت و میکانیزمەکانتان لەبەر بەرژەوەندیی عێراق ڕەت کرایەوە هەتا ئێوە لەگەڵ کەسانێکدا بەتەنیا بێڵنەوە کە تەنیا تۆیان وەک ڕێبەرێک بۆ خولێکی نائاسایی دەوێت.