وریایی دان دەدرێت لەمەڕ داگیرکردنەوەى قەزاى شەنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377524-وریایی_دان_دەدرێت_لەمەڕ_داگیرکردنەوەى_قەزاى_شەنگال
بەرپرسێکی خۆجێی لە ناوچەی شەنگالی عێراق وتی: ئەگەری داگیرکرانەوەی ئەو ناوچەیە لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش لەئارادایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 29, 2020 12:11 Asia/Tehran
  • وریایی دان دەدرێت لەمەڕ داگیرکردنەوەى قەزاى شەنگال

بەرپرسێکی خۆجێی لە ناوچەی شەنگالی عێراق وتی: ئەگەری داگیرکرانەوەی ئەو ناوچەیە لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش لەئارادایە.

قائیمقامی قەزای شەنگال مه حما خه لیل دەڵێت:ئەگەری زۆرە هەمان سیناریۆی داگیرکردنی قەزاکە، کە لەساڵی 2014 ڕوویدا جارێکی تر دووبارە بێتەوە. لەبەرئەوەى چەکدارانی داعش بە بەرچاوی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانەوە ناو بە ناو هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچانەی کە ئێزیدییەکانی تێدا نیشتەجێیە بە تایبەتی ناوچەی کۆهبل.

هەروەها مەحما خەلیل لە لێدوانە تایبەتەکەى بە ناس کوردى گوتووە:چەکدارانی داعش لەو گوندانە بە ڕۆژ، وەک هاوڵاتی سیڤیل خۆیان نیشاندەدەن و هەڵسوکەوت دەکەن بە شەویش هێرش دەکەنە سەر ئیزیدییەکان.