یەکێتی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێ
سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق دەڵێت، پێنج کەس بۆ دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن.
فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نشتیمانی راگەیاند، "ئەو پێنج کەسە لەسەر ئاستی ناوچە سەرەکییەکان هەڵدەبژێردرێن".
سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا کاری سەرەکیی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژاردنی پێنج کەسە بۆ دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی.
فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامانی دەستەی کارگێی، لەسەر ئاستی ناوچە سەرەکییەکان هەڵدەبژێردرێن و دوای هەڵبژاردنیان بەرپرسی مەکتەبەکان و مەڵبەندەکان هەڵدەبژێردرێن.
ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە 16 کەس پێکدێت، ئەوانیش پێنج کەسی دەستەی کارگێڕ و نۆ کەسی بەرپرسی مەکتەبەکان و دوو هاوسەرۆکەکەی یەکێتی.