مۆزه‌خانه‌ی جهواهیرات
حوزه‌یران 20, 2020 17:46 Asia/Tehran
مۆزه‌خانه‌ی جهواهیرات یه‌کێک له سرنجڕاکێشترین شوێنه‌کانی تارانه. له‌م مۆزه‌خانه‌یه که ڕووبه‌رێکی هه‌زار مه‌تریی هه‌یه، له سه‌ره‌تادا زێڕ و زیوی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی، زه‌ند، ئه‌فشار، قاجاڕ و خولی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی پەهلهوییهکان نمایش کراوه. له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی و له ساڵی 1369ی کۆچی هه‌تاوی زێڕ و زیوی خولی دووه‌می حکومه‌تی پەهله‌وی به مۆزه‌خانه‌که زیاد کراوه و درگاکانیشی به ڕووی گه‌شتیاراندا کرایه‌وه.
مۆزه‌خانه‌ی جواهێرات له نهۆمی ژێرزه‌وی بینای بانکی ناوه‌ندی ئێران له شه‌قامی فێرده‌وسی و به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی تورکیایه له تاران. له ڕۆژانی شه‌ممه تا چوارشه‌ممه له کاتژمێر 2 تا 4 و 30 خوله‌کی ئێواره بە کاتی تاران به ڕووی گه‌شتیاراندا کراوه‌یه.
سەرپەیڤ