موسڵمانانی ڕوھینگیا زیاتر ھەڵوەدا دەبن، سووتانی ئوردوگای ھەزاران پەناخوازی بەنگلادیشی
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i391648-موسڵمانانی_ڕوھینگیا_زیاتر_ھەڵوەدا_دەبن_سووتانی_ئوردوگای_ھەزاران_پەناخوازی_بەنگلادیشی
بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ئوردوگای پەنابەرانی موسڵمانی ڕوھینگیایی لە باشووری بەنگلادیش، پەناگەی ھەزاران کەس تێکدرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • موسڵمانانی ڕوھینگیا زیاتر ھەڵوەدا دەبن، سووتانی ئوردوگای ھەزاران پەناخوازی بەنگلادیشی

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ئوردوگای پەنابەرانی موسڵمانی ڕوھینگیایی لە باشووری بەنگلادیش، پەناگەی ھەزاران کەس تێکدرا.

ئاژانسی پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند لە سەرەتاکانی ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٥٥٠ پەناگەی نزیکەی ٣٥٠٠ کەس و ھەروەھا ١٥٠ دوکان و ناوەندی ڕێکخراوەیەکی نادەوڵەتی یان بە تەواوی و یان بەشێکی لە بەر ئاگرکەوتنەوە لە نێو چووە.