«قەباڵەی ھەورامان» ھی دووھەزار ساڵ لەمەوبەر، کۆنترین بەڵگەی دۆزراوەی ناوچەی پاڵنگانە
شوبات 23, 2021 20:29 Asia/Tehran
ھەتا ئێستا ئەم بەڵگە دەستنووسە، کۆنترین بەڵگەی دۆزراوە لە تەواوی ناوچەی ھیەورامانە و دەربڕی مێژینەی درێژماوەی «پاڵنگان»ـە لە چاو تەواوی ناوچەی ھەورامان و باس لەوە دەکات کە کۆنترین دانیشتووانی «پاڵنگان» زمانێکی وەک جەماوەری گردوپەڕی ئورشەلیمی ئەوسا «سەرزەوینی ئۆردۆنی ئێستا»یان ھەبووەو لەوانەیە لەو ناوچانەوە ھاتبنە «پاڵنگان».
وەک چۆن لە ئێستاش دا لە نزیکی باخی شێخ «ھۆمەری پاڵنگان» پاشماوەی گۆڕستانی جولەکەکان بە جێ ماوەو خەڵکی خۆجێیی ئەم بەشەی قەڵاو گوندەکە بە ناوی «مەحاڵی موسایان» دەناسن.