مۆزەخانەی دیارییەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
تشرینی دووهم 09, 2021 10:30 Asia/Tehran
مۆزەخانەی دیارییەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە مەشھەدی ناوەندی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، مۆزەیەکی تایبەتی و جێی سەرنجە لە ئێراندا. ئەم مۆزەخانەیە لە حاسەی «کەوسەر»ی گڵکۆی پاکی ئیمامی ڕەزا(ع) دا ھەڵکەوتووەو لە ساڵی ١٣٧٣ دا کراوەتەوە.
دیارییەکانی سەرکردەکانی پێشتر و ئێستای جیھان لەوانە «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، «عەبدڵڵا گوێل» سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا، «حافیز ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی سووریا، «سوڵتان قابووس» پاشای ئەوکاتی عوممان و «کوفی عەننان» سکرتێری گشتیی ئەو کاتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم مۆزەخانەیەدا ڕاگیردراوە.