پەردەی کەعبەتوڵڵا گۆڕا
هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی موحەڕەم لە سعودیا و دەسپێکی ساڵی ١٤٤٦ی کۆچی - مانگی پەردەی کەعبەتوڵڵا گۆڕا.
بەوجۆرەی کە میدیا سعودیەکان ڕایانگەیاندوە پەردە نوێکە خاوەنی ٥٣ پارچەی زێڕکفتکراوو ١٦ پارچەی پشتێنەو حەوت پارچەی ژێر پشتێنەو چوار پارچەی گۆشەو ١٧ پارچەی ببۆ پەردەکاری و پارچەیەک بۆ ڕوکنی یەمانی و دوو پارچە بۆ پڕۆژە گشتیەکەی بەردی ڕەش هاوڕێ لەگەڵ ئاوڕێژەکەی.
ئەو پەردە لەلایەن ١٥٩ پیشەسازی لێهاتوەوە بەرهەم هاتوە کە بۆ بەشی زێڕکفتەکەی ٦٠ تا ١٢٠ ڕۆژی خایاندوە.
لەپێناو بەرهەمهێنانی ئەو پەردە کەڵک لە ١٢٠ کیلۆ زێڕو ١٠٠ کیلۆ زیوو هەزار کیلۆ هاوریشم وەردەگیرێ و بەوتەی بەرپرسانی پەیوەنددار ئەو پەردە بەگشتی ١٣٥٠ کیلۆیە ١٤ میتریش بەرزە کە لەهەر چوار لاوە جیایەو لە پەردەیەک دا پێکهێنراوە.
هەموو ساڵیک لێدانی پەردەی نوێی کەعبەتوڵڵا و لێکردنەوەی پەردەی کۆن لەلایەن ئیکیپێکی پسپۆڕو فێرکراوو خاوەن شیاویەتی زانستی و کرداریەوە بەڕێوە دەچێ.