ڕێپێوانی ئەربەعین دیاردەیێکی تازە نییە بەڵام شێوازەکەی ئەم ساڵانە، لە باری کوالیتی، شکۆ و بەربڵاوییەوە تاکوو ئێستا بێ وێنە بووە. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵانە پتر لە 20 ملوێن زیارەتکار لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەشداری دەکەن لە ڕێپێوانی ئەربەعیندا.