دەشتی سۆسن
نیسان 08, 2025 10:27 Asia/Tehran
دۆڵی سۆسن یان دەشتی سۆسن یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشە سرووشتییەکانی پارێزگای خووزستانە کە مەودایی 35 کیلۆمتر لەگەڵ شاری ئیزەیە و لە باکووری ڕۆژاوای ئەم شارە هەڵکەوتووە.
ئەم ناوچەیە لە دوو قەزای دەشتی سۆسنی ڕۆژهەڵات و دەشتی سۆسنی ڕۆژاوا پێک هاتووە و دەکەوێتە نزیکەی پارێزگای چارمەهال و بەختیاری. گوندەکانی جەنگە و ترشک ناوەندی ئەم دوو قەزان. تێپەڕینی ڕووبری کاروون لەم دەشتەوە، دۆخێکی باش بۆ گەشتیاری دابین کردووە.
لەوەڕگە بەرفراوانەکان، کەشوهەوای لەبار و بوونی کۆچەرانی بەختیاری لە تایبەتمەندییە دیارەکانی تری ئەم ناوچەیەن. دەشتی سۆسن لە وەرزی بەهاردا بە شینبوونی گوڵەکێوییەکان و دیمەنە ناوازەکانی، سەرنجی گەشتیاری زۆری ڕادەکێشێت.