زەوی وەکوو فەرشێکی سەوز
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i439361-زەوی_وەکوو_فەرشێکی_سەوز
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهار و گەشەکەردن، دەشتەکانی زەنجان و خاکە بەبەر و بەپیتەکەی جارێکی تر سیمایەکی سەوزیان وەرگرتووە.
(last modified 2025-06-03T07:51:53+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2025 08:39 Asia/Tehran
  • زەوی وەکوو فەرشێکی سەوز

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهار و گەشەکەردن، دەشتەکانی زەنجان و خاکە بەبەر و بەپیتەکەی جارێکی تر سیمایەکی سەوزیان وەرگرتووە.

پانتایی دڵڕفێن و سەرسوڕهێنەری کێڵگەکان وەکوو فەرشێکی ڕێسراو کە بەرسەر خاکەکەدا ڕاخراوە، دەبینرێت. لە کاتێکدا کە وشکەساڵی و قەیرانی ئاو هەڕەشە لە زۆرێک لە زەوییەکانی وڵات دەکات، کێڵگەکانی زەنجان لە بەهاری ئەمساڵدا بەهۆی بارینەوە دیمەنێکی نوێ و جیاوازیان وەرگرتووە. 

ئەم وێنە ئاسمانیانە کە لە بەرزاییەکانی بەسەر  دەشتە کشتوکاڵییەکان دەڕوانن گیراون، ڕێکمەندی ئەندازەیی و هاوئاهەنگیی ناوازەی نێوان مرۆڤ و سرووشت نیشان دەدەن. ئەو کێڵگانەی کە گەنم، جۆ، نۆک و بەرهەمە بەهارییەکانی تریان تیادا چێنراوە، ئێستا بوونەتە مۆزاییکێک لە ڕەنگەکان.