مەراسیمی شەشەمین ساڵیادی فەرماندەی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی لە هەولێر
کانونی دوھەم 05, 2026 17:11 Asia/Tehran
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 5.1.2026 بە ئامادەبوونی محەممەد حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سوسیالیستی کوردستان، سیداد بارزانی نوێنەری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی، دلشاد شەهاب و فەوزی هەریری بە نوێنەراتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەعدی ئەحمەد پیرە نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەفین دزەیی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مەراسیمێک بۆ شەشەمین ساڵیادی فەرماندەی شەهید سەردار حاج قاسم سولەیمانی رێک خرا.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک وتار و فیلمی دیکۆمێنتاری پێشکەش کرا.