گالێری
-
بازاڕی تاران لە کۆتایی ساڵ
ئادار 19, 2025 05:21لەڕۆژانی کۆتایی ساڵدا ، خەڵکی تاران بە شت کڕین لە بازاڕی پێتەخت ، بەرەوپیری نەورۆز چوون.
-
ڕێوڕەسمی نێودەوڵەتی نەورۆز لە تەختی جەمشید
ئادار 18, 2025 13:09ڕێوڕەسمی نێودەوڵەتی نەورۆز ڕۆژی دووشەممە بەبەشداری باڵوێزانی 13 وڵاتی خاوەن نەورۆز و ڕایەدارانی پارێزگای فارس لە تەختی جەمشید بەڕێوەچوو و لەدرێژەی ڕێوڕەسمەکەشدا ، باڵوێزەکان بەنێو شوێنەواری تەختی جەمشید دا گەڕان و لەپاشان پەردەیان لەسەر هێمای نەورۆز لادا.
-
بازاڕی شاری سنە لە سەروبەندی ساڵی 1404
ئادار 17, 2025 14:03لە سەروبەندی ساڵی 1404 خەڵکی ساری سنە بۆ کڕینی پێداویستییەکانی ساڵی نوێ هاتوونەتە نێو بازاڕەکانی ئەم شارە.
-
گەرگیعان؛ ڕێوڕەسمی تایبەتی مانگی ڕەمەزان لە نێو خەڵکی خووزستاندا
ئادار 16, 2025 15:11گەرگیعان یان قەرقیعان ڕێوڕەسمێکی کۆنە کە هەموو ساڵێک لە نێوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لەلای منداڵەکانی وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی فارسەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم ڕێوڕەسمە لە هەر وڵاتێکدا ناوی تایبەت بە خۆیەوە هەیە؛ بەلام جۆڕە و شێوازی جێبەجێکردنییان زۆر لێک دەچێت. ئەم ئاهەنگە لە ئێران بە تایبەتی لە نێو خەڵکی خووزستاندا بە گەرگیعان یان قەرقیعان ناسراوە.
-
جەژنی جیهانی نەورۆزی ساڵی 1404ی هەتاوی
ئادار 15, 2025 14:16جەژنی جیهانی نەورۆزی ساڵی 1404ی هەتاوی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٤ی رەشەمە لە تاوەری ئازادیی تاران بە ئامادەبوونی سەید عەباس ساڵح شەریعەتی وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و سەید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە و سەید ڕەزا ساڵحی وەزیری میراتی فەرهەنگی و باڵیۆزی وڵاتانی ناوچەی نەورۆز بەڕێوەچوو.
-
پێشوازی و بەخێرهاتنی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی گیلان
ئادار 14, 2025 11:46ڕێوڕەسمی پێشوازی لە نەورۆز بەنمایشی کولتوور و داب و نەریتی قەومە جیاوازەکان لە شەقامەکانی دوو شاری کەلاچای و واجارگای ڕۆژهەڵاتی پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران بەڕێوەچوو.
-
دیداری کۆمەڵێک خوێندکار و چالاکوانانی ڕێکخراوەکانی خوێندکاران لەگەڵ ڕێبەرێ باڵای شۆڕش
ئادار 13, 2025 13:01کۆمەڵێک خوێندکار و چالاکوانانی ڕێکخراوەکانی خوێندکاران لە سەرتاسەری وڵاتدا ئێوارەی چوارشەممە، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥، لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.
-
چاندنی ٢٠ هەزار نەمام لە کرماشان
ئادار 12, 2025 15:10مەراسیمی چاندنی 20 هەزار نەمام لە کرماشان بە ئامادەبوونی قوتابیان و سروشتدۆستان بەڕێوەچوو.
-
ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە گڵکۆی پیرۆزی ئیمام ڕەزا (ع)
ئادار 11, 2025 14:10هاوکات لەگەڵ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، هەموو ئێوارەیەک بە ئامادەبوونی خەڵک ،ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە گڵکۆی پیرۆزی ئیمام ڕەزا (ع) بەڕێوەدەچێت.
-
دابەزینی بێوێنەی ئاستی ئاوی بەنداوی کەرەج
ئادار 10, 2025 10:00بەنداوی کەرەج، یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ تارانە کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی بێ وێنەی دابەزینی ئاستی کۆگای ئاوەکەیدا بووەتەوە.