گالێری
-
دەرباسبوونی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری شەلەمچەوە
ئاب 07, 2025 10:28هەزاران زیارەتکاری ئەربەعینی ئیمام حوسێن (ع) ڕۆژانە لە سنووری شەلەمچە دەرباس دەبن و لە خزمەتگوزاریی تەندروستی و میوانداریی مەوکیبە جۆرواجۆرەکان سوودموند دەبن.
-
بـازاڕی تــاران
ئاب 06, 2025 19:16وێنەگەلێک لە بازاڕی گەورەی تاران لە ڕۆژێکی گەرمی هاویندا.
-
پرێس کونفڕانسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئاب 05, 2025 09:43وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئاماژە بە ڕۆژی پەیامنێران وتی: چ لە وڵاتەکەمان و چ لە ناوچەکە، تازیەباری ئەوپەیامنێرانەین کە گیانیان لە ڕێگای ڕاستی و دۆزینەوەی لادانەکان و ریسواکردنی گروپەکان لەدەستداوە. لەم دواییانەدا ڕاگەیەندرا کە زیاتر لە ٢٣٠ پەیامنێر لە غەززە شەهید بوونە. لە پرێس کونفڕانسی ئەمڕۆدا، هەروەها میوانداری بنەماڵەی شەهید ڕەجەب پوور سەرنووسەری هەواڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران دەکەین کە لە ئاکامی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران شەهید بوو.
-
زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن لە دەروازەی سنووریی خەسرەوی
ئاب 04, 2025 11:27وێنەگەلێک لە زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (ع) لە دەروازەی سنووریی خەسرەوی لە پارێزگای کرماشان.
-
بەڕێکردنی تەرمی سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی فووتباڵی ئێران
ئاب 03, 2025 15:38ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی خوالێخۆشبوو داریووش موستەفەوی سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی فووتباڵی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای شەهید شیرۆدیی تاران بەڕێوەچوو.
-
سەفەری فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پاکستان
ئاب 02, 2025 17:09سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەفەری بۆ پاکستان کردوە ، لە سەرووی شاندێکی پلە باڵای سیاسی-ئابووری، بە پێشوازییەکی فەرمی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، گەیشتە ئیسلام ئاباد.
-
چنینی هاوریشم، هونەرێکی دێرین لە جەرگەلان
ئاب 01, 2025 13:16چنینی هاوریشم یەکێکە لە کارە دەستییە بەنرخ و کۆنەکانی ناوچەی جەرگەلان لە پارێزگای خوراسانی باکوور.
-
منداڵانی ئاسمانی
تهمووز 31, 2025 14:43یادکردنەوەی شەهیدانی هێڕشەکانی ڕژیمی زایۆنی بە ناوی "منداڵانی ئاسمانی" لە گۆڕەپانی هەفتەمی تیرمەی (هەفتی تیر) شاری تاران نماییش دەکرێت.
-
قالیباف لە شەشەمین کۆنفرانسی سەرۆکی پەرلەمانەکانی جیهانی لە ژنێڤ
تهمووز 30, 2025 14:36سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە شەشەمین کۆنفرانسی سەرۆکی پەرلەمانەکانی جیهانی لە ژنێڤ، ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی غەززە زەنگێکی مەترسی جیهانییە و وتی: ئەم جەنایەتگەلە بیرهێنانەوەی جەنایەتی نازیەکانە و جیهان دەبێ شەرمەزاریان بکات.
-
بەڕێوەچوونی ڕێو ڕەسمی ڕێزنان لە شەهیدان بە ئامادە بوونی ڕێبەری شۆڕش
تهمووز 29, 2025 15:32ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی شەھیدانی شەڕی داسەپاوی ئەم دواییانە بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ، بنەماڵەی بەڕێزی شەھیدان ، ژمارێک لە بەرپرسانی باڵای وڵات و چین و توێژەکانی جەماوەر ، لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو .