ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-01-2025 / شەڕی ترۆریستانی جۆلانی وهێزە خۆجێیەکان لە لازقیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
شەڕی ترۆریستانی جۆلانی وهێزە خۆجێیەکان لە لازقیە
ترۆریستان و چەکدارانی سەر بە جۆلانی کەوتنە بۆسەی هێزە خۆجێیەکان لە پارێزگای لازقییە کە بەهۆیەوە، ژمارێکیان لێ کوژران کە یەکێک لە سەرکردەکانیان لەنێو کوژراواندایە. هێزەکانی سەر بە جۆلانی، دەستیان کردووە بە سەرکۆت کردنی خەڵک، لەسێدارەدان و هەروەها ترساندن و تۆقاندنی خەڵک لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا.
٢.
وێرانبوونی٩٦٦مزگەوت لە شەڕی غەززەدا
داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە دەسدرێژکاریی بۆسەر کەرتی غەززە لە دەسپێکی ساڵی٢٠٢٤وە تائێستا نزیک بە ٨١٥مزگەوتیان بەتەواوەتی کاول کردووە و بەسووکیش زیانیان گەیاندووە بە١٥١ مزگەوتی دیکە.
٣.
بکوژێکی شەهید سنوار، هەڕەشەی کوژرنی لێکرا
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، یەکێ لە چەکدارانی بکوژی شەهید "یەحیا سنوار" سەرۆکی پێشووی مەکتەب سیاسیی حەماس، هەڕەشەی کوژرانی لێکراوە. تاقمێک لە فەلەستنیان توانیان، ناوی یەکێ لە چەکدارانی زایۆنی بەناوی "ئیسحاق کۆهێن" ئاشکرا بکەن کە لە شەهیدکردنی یەحیا سنواردا، سەرۆکی پێشووی مەکتەب سیاسیی حەماسدا بەشداربووە.
٤.
پەیامی ئەندامێکی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ شارۆچکەنشینانی زایۆنی
"حیزام ئەلئەسەد" لە پەیامێکدا بە زمانی عیبری ڕوو لە شارۆچکە نشینانی زایۆنی، نووسی: هەرکەس دەیەوێ ئاسودە بخەوێ، یان بچێتە قبرس یان بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی. ئێمە غەززە بەتەنیا ناهێڵین.
٥.
ئیدیعایەکی تازەی دیکە لەزمان ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیدیعایەکی تازەدا وتی: ئێمە تاقمی ترۆریستیی داعشمان بەمانا ڕاستەقینەکەی شکست پێ هێنا. ئەو ئیدیعایەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە ژمارێک میدیای تورکیش لە ساڵانی ڕابردوودا، بەردەوام باسی یارمەتیی بەرفراوانی وڵاتەکەیان بە ترۆریستانی داعشیان کردووە.