ڕێوڕەسمی کۆتایی چل و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە تەلاری وەحدەتی تاران
چل و چوارەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی فیلمی فەجر ڕۆژی چوارشەمە 11ی شوبات کۆتایی هات ، ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم خولە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری ڕۆشنبیری ئێران و کۆمەڵێک بەرپرس و هونەرمەندان لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوەچوو.
کەسانی هەڵبژاردەی ئەم فێستیڤاڵە بریتین له:
ڕۆلی یەکەمی ئەکتەری خانم : خەڵاتی تایبەت بۆ «سرزمین فرشتهها»
سیمورغی بلورین بۆ ئازیتا حاجیان لە «کافه سلطان»
ڕۆڵی یەکەمی ئەکتەری پیاو : سیمورغی بلورین: بارام ئەفشاری بۆ «زندهشور»
خەڵاتی تایبەت بۆ دەرهێنان : بابەک خواجهپاشا بۆ «سرزمین فرشتهها»، سیمورغی بلورین: کازم دانشی بۆ «زندهشور»
باشترین فیلم لەڕوانگەی نیشتمانیی (خەڵاتی تایبەتی سەردار شەهید سلێمانی): بۆ حەبیب والینەژاد ئامادەکار و محەمەدحسێن مەهدەویان دەرهێنەری «نیمشب» پێشکەش کرا.
باشترین فیلم: سیمورغی بلورین: مەنوچێهر محەمەدی ئامادەکاری «سرزمین فرشتهها»
سیمورغی بلورینی باشترین فیلم بەدەنگی جەماوەر : «زندهشور» و «اسکورت»