ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی ئامادە بوونی دەیان ملوێنی ئێرانییەكان لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان لە مێدیا جیهانیەكاندا
ئامادەبوونی دەیان میلیۆن کەسی ڕێپوانی بیست و دووی ڕێبەندان ، سەرنجی میدیا جۆراوجۆرەکانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و شەرعیەت و خوشەویستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پاش چلو حەوت ساڵ لە ئەزموونی زۆر و جۆراوجۆردا بە جیهان نیشان دا.
ڕێ و ڕەسمی بیست و دووی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران بە ئامادە بوونی بەربڵاوی پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی و ڕۆماڵكرانی مێدیایی زیاتر لە دووسەت پەیامنێر لە مێدیا جیهانییەكاندا بەڕێوە چوو .
مێدیا بیانیەكان ڕووماڵی ڕاستەوخۆ و بەرفراوانیان لە ڕێوڕەسمی بیست و دووی بەهمەن بڵاو كردەوەو و ئامادەبوونی ملیۆنان کەس لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێرانیان پیشان دا و ئەم ئامادەبوونەیان بە هێمای پشتیوانیی جەماوەری، یەکگرتوویی نەتەوەیی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە بەهاکانی ئینقلابی ئیسلامی وەسف کرد.
كاناڵی هەواڵیی سی ئێن ئێن ، فڕانس بیست و چوار ، ڕویتێرزی ئەلجەزیرە ، ئاسوشەیتدپرێس ، دویچە ولەی ئاڵمان ،سپوتنیك ، ڕۆژنامەی ئینگلیزی ئیندیپندت ڕۆماڵی بەڕێوەچوونی ئەو كۆبوونەوە مەزنەیان كرد .
مێدیا عەرەبییەكانی ئەلمنار ، ئەلمەیادین ، ئەلعەهد ،مەسیرە ، كاناڵی قودسی ئەلئەخباری فورات بەشداری ئێرانییەكانیان لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان بۆ بەرز ڕاگرتنی چلو حەوت ساڵ سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان بە ملوێنی وەسف كرد . مێدیا عیبرییەكانی ڕژێمی زایونیش ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندانیان بە نیگەرانییەوە ڕۆماڵ كرد و بڵاویان كردەوە .