کانونی دوھەم 07, 2025 10:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

کوژرانی چەکدارێکی زایۆنیست لە غەزە

میدیاکانی رژێمی زایۆنیی: شەڕێکی گران لە باکوری کەرتی غەزە لە گۆڕێ دایە و چەکدارێکی سوپاکەمان کوژراوە

02

وشداریدانی کەتیبەکانی قەسام و ئەقسا

کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام و شەهیدانی ئەقسا وشداریان داوە کە دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین هێڵەسوورەکانی بەزاندووە و فەلەستینییە بێتاوانەکان دەکوژێت

03

بێدەسکەوتبوونی هەوڵی بەکرێگیراوانی تورکیا

هەسەدە: سەرجەم هێرشەکانی هێزەچەکدارەکانی سەربە تورکیا لە دەورووبەری منبج و بەنداوی تشرین پوچەڵ کراونەتەوە

04

داگیرکرانی شوقەی مام جەلال لە دیمەشق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: خاوەنی شوقەی خوالێخۆشبوو مام جەلال لە دیمەشق بنەماڵەکەیەتی و لەپێناو سەندنەوەی ، لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا لە گفتوگۆ داین

05

بەرنامەی کابینەی دەیەم ئامادە دەکرێت

ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆدەبنەوە و بەرنامەی کابینەی دەیەم ئامادە دەکەن

06

ترامپ واز لە نیازی داگیرکاریی ناهێنێ

ترامپ لەو ڕۆژەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژێردراوەتەوە ، بەردەوام داوای لکاندنی ناوچەکانی کیشوەری ئەمریکا بە وڵاتەکەی دەکات و ئەمجارە داوای دوورگەکانی گرینلەندی کردووە

07

ئەردهەژ لە چین

بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٨.٦ ریختەر لە نزیک پیرۆزگەیەکی تەبەت لە تەنیشت نێپاڵ روویداوە و تائێستا ٦٠ کەس گیانیان لە دەس داوە