کانونی دوھەم 08, 2025 08:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

زیادبوونی هەژماری شەھیدانی غەزز

لە پەلامارەکانی  ڕۆژی سێشەممەی سوپای تێرۆر بۆ سەر کەرتی غەززە ٤٩ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە غەززە گەیشتە ٤٥ هەزار و ٨٨٥ کەس.

2-

گورزی نوێی خۆڕاگری  فەلەستین لە ئەرتەشی تیرۆر

گوردانەکانی قەسام بە بڵاوکردنەوەی  وێنەگەلێک لە خستنەخوارەوەی خۆفڕەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕایانگەیاند لە خولی نوێی هێرشەکانیان بۆ سەر  ئەرتەشی تێرۆر، گورزی قورسیان لە هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی وەشاندووە

3-

ئێران ئامادەی گەڕانەوەی هەموو لایەنەکانە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی

 مەسعوودی پزشکیان  سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی باڵوێزانی نوێی ١٠ وڵات لەوانە ئەرمینیا، ئێرلەندا، بەریتانیا، تورکمانستان، کوبا، کوێت، مۆریتانیا و هۆڵەندا، وتی: تاران ئامادەیە بۆ گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ ناو ڕێککەوتنی ناڤۆکی و جێبەجێکردنی ئەرکە هاوبەشەکان

 4-

ڕەخنەی ئێران لە سیاسەتە نابنیاتنەرەکانی فەرەنسا

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بانگەشەکانی ئەم دواییەی دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری فەرەنسای ڕەتکردەوە و داوای کرد فەرەنسا  پێداچوونەوە بکات بە ڕوانگە نا بنیاتنەرەکانی  لە هەمبەر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا 

 5-

پیرۆزبایی بارزانی لە کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر

فەوزی هەریری، سەرۆکی  دیوانی سەرۆکایەتی  هەرێمی کوردستانی عێراق، د بە  ئامادەبوونی لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، پەیامی پیرۆزبایی "نیچیرڤان بارزانی"ی گەیاندە "فرامەز ئەسەدی" کونسوڵی گشتی نوێی ئێران لە هەولێر

6-

دروستکردنی دیواری سنووری نێوان عێراق و سوریا

سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی  بەرپرسی ئەرکانی ڕاگەیاندنی ئاسایشیی عێراق ڕایگەیاند،  دروستکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژایی ٦١٥ کیلۆمەتری بەدرێژایی سنووری عێراق و سوریا هێشتا بەردەوامە و تا ئێستا ٤٠٠ کیلۆمەتریشی تەواو بووە