کانونی دوھەم 09, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانی ڕۆژاوایی بۆ سەر یەمەن

کەناڵی ئەلمەسیرە ڕاپۆرتی دا; شەوی ڕابردوو فڕۆکە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز سێ پارێزگای ئەلحەییە، جەرەبان و حەرەف سەفیانیان لە یەمان کوتاوە.
 

2
قەسام؛ جێبەجێکاری هەڵمەتەکەی ئەلفەندوق

گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازی حەماس بەرپرسایەتی هەڵمەتی ئەم دواییەی ئەلفەندۆق لە قیلقیلیە هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی ڕۆژاوایان بە یارمەتیی گروهانەکانی قودس و گوردانەکانی شۆهەدای ئەلئەقسا گرتە ئەستۆ.
 

3
هەسەدە چوارەمین درۆنی تورکیای خستە خوارەوە

هێزەکانی هەسەدە درۆنێکی بایەر ئۆکتاری TB2 تورکیایان لە ناوچەی بەنداوی تشرین خستە خوارەوە. ئەوە چوارەمین درۆنی تورکیاییە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەخرێتە خوار.

4
پێداگریی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پارێزرانی یەکپارچەیی سوریا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە نوێنەرانی وڵاتان بە تایبەت ڕووسیا و چین پێداگرییان کرد لەسەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی مرۆیی ئەم وڵاتە.
 

5

پێداگریی ئێران و عێراق لەسەر یەکدەنگیی دوو وڵات

سەرۆکی مەجلسی ئێران ڕۆژی ڕابردوو لە دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد؛ بارودۆخی ئێستای ناوچەکە بە تایبەت جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی پیشاندەری گرنگایەتی یەکجار زیاتری یەکێتی و یەکدەنگیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت دوو وڵاتی ئێران و عێراقە

6

شوورەی کۆنکرێت لە سنوورەکانی عێراق و سوریا

ژەنەراڵ تەحسین ئەلخەفاجی سەرۆکی یەکەی ڕاگەیاندنی سوپای عێراق دەڵێ کە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان سوریا و عێراق دابین کراوە و تا کۆتایی ئەم ساڵەی زایینی ڕوونانی شوورەیەکی کۆنکرێت لە نێوان سنوورەکانی دوو وڵات بە درێژایی ٦١٥ کیلۆمەتر کۆتایی دێت.

7
ئاگری بێ کۆنترۆڵ لەبەر دەروازەکانی لۆس ئانجلێس
بە وتەی سەرۆکی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی لۆسانجلێس هەزاران هێزی ئاگرکوژێنەوە ئێستاش هەر خەریکی کپکردنەوەی لانیکەم سێ ئاگری جیا جیان لە قەراخاوەکانی ئۆقیانوسی ئارام هەتا پاسادنا. ئاگری نێو دارستانەکان لە ڕۆژی سێشەممەوە دوا بە دوای هەڵکردنی با تەواو بڵێسەی سەندووە.