ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-01-2025 / مردنی حەفتا و چوار منداڵی فەلەستینی لە یەکەم حەفتەی ساڵی تازە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
مردنی حەفتا و چوار منداڵی فەلەستینی لە یەکەم حەفتەی ساڵی تازە
سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ لە حەفتەی یەکەمی ساڵی تازەی زایینیدا بەهۆی بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ٧٤ منداڵ لە کەرتی غەززە گیانیان لە دەست داوە.
2
مهزڵوم عهبدى زانیاریى گرنگ ئاشكرا دهكات
فهرماندهی گشتیى هێزهكانی سوریای دیموكراتیک (ههسهده) ڕێكهوتن لهگهڵ دهسهڵاتدارانى ئێستاى سوریای ڕاگەیاند و وتی: لهگهڵ دهسهڵاتدارانی سوریا لهسهر ڕهتكردنهوهی ههر پڕۆژهیهك بۆ دابهشكردنی وڵات ڕێككهوتوین
3
وادەی چاوپێکەوتنی دەمپارتی لەگەڵ دەمیرتاش راگەیەندرا
نوسینگەی راگەیاندنی دەمپارتی رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو شاندێکیان سەردانی گرتوخانەی ئەدیرنە دەکەن و لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش کۆدەبنەوە، دواتریش سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەکەن
4
شوورەی کۆنکرێت لە سنوورەکانی عێراق و سوریا
ژەنەراڵ تەحسین ئەلخەفاجی سەرۆکی یەکەی ڕاگەیاندنی سوپای عێراق دەڵێ کە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان سوریا و عێراق دابین کراوە و تا کۆتایی ئەم ساڵەی زایینی ڕوونانی شوورەیەکی کۆنکرێت لە نێوان سنوورەکانی دوو وڵات بە درێژایی ٦١٥ کیلۆمەتر کۆتایی دێت.
5
پەردەلادان لە تازەترین درۆنی خۆتەقێنی هێزی زەوینی سپا
لە مانۆڕی "ئیقتداری پەیامبەری ئەعزەمی نۆزدە"ی هێزی زەوینیی سوپای پاسداراندا، نوێترین درۆنی گەشتلێدەری خۆتەقێنی ئەم هێزە بە ناوی ڕزوان پەردەی لەسەر لادرا.
6
داخوازی وەدەرنانی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە ئینگلیز
جۆن مەک دانەڵ نوێنەری سەربەخۆی پەرلەمانی ئینگلیز خوازیاری وەدەرنرانی تزیپی هۆتوولی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە ئینگلیز بوو.
7
ئاگری ئاخرزەمانی لە لۆسانجلێس
کاربەدەستانی خۆجێیی شاری لۆسانجلێس دەڵێن ئاگرەکە لە شەش ناوچەی لۆسانجلێس کۆنترۆڵ نەکراوە و بەشێکی بەربڵاوی ئەم شارەی گرتۆتەوە و تا ئێستا دەیان کەسیش کوژراون و یان بریندار بوون.