ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-01-2025 / تێکەڵچوونی زایۆنیەکان لەگەڵ خەباتکارانی فەلەستینی لە باشووری جەنین
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١-
تێکەڵچوونی زایۆنیەکان لەگەڵ خەباتکارانی فەلەستینی لە باشووری جەنین
ژێدەرە هەواڵیەکان لە تێکەڵچوونی نێوان سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ خەباتکارانی فەلەستینی لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین هەڵکەوتوو لە ڕۆخی خۆرئاوایی هەواڵیان دا . ڤیدیۆبڵاوکراوەکان لە میدیا خۆجییە فەلەستینیەکان لە تێکەڵچوونی نێوان خەباتکارانی فەلەستینی وهێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەوروبەری شارۆچکەی قەباتیە لە جەنین باس دەکات.
٢-
تەقینەوەی ژمارەیەک ترۆمبیلی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە
گوردانەکانی قودس لقی سەربازی بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ، بەش گەلێک لە تەقێنرانەوەی ترۆمبیلە سەربازیەکانی سوپای زایۆنیان لە ئۆردوگای "جەبالیا" هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە دوای کێشرانیان بۆ ناو مەیدانی مین بڵاو کردەوە.
٣-
کۆبوونەوەی هەزاران کەس لە بەنداوی تەشرین
هەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکانی "جەزیرە، ڕەقە، تەبقاوفورات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەبانگهێشتنێکدا گەیشتنە بەنداوی تەشرین ، لەو بەنداوە دا دەستیان دایە مان گرتن . لە هەشتی دێسەمبەری ٢٠٢٤، پەلامارەکانی سوپای تورکیا ومیلیشیاکانی سەربەوان لەدژی بەنداوی تەشرین وپردی قەرەقوزاق بەردەوامە.
٤-
پێشوازی نێودەوڵەتی لە هەڵبژێردرانی جۆزێف عەون وەکوو سەرۆک کۆماری لوبنان
ئەنجومەنی ئاسایش، کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوەکان وکاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە هەڵبژێردرانی "جۆزێف عەون" وەکوو سەرۆک کۆماری لوبنان پێشوازیان کرد.
٥-
ئاگرکەوتنەوەکانی لۆس ئانجلۆس کاولکەرترینی ئاگرکەوتنەوەیە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ئاگرکەوتنەوە دارستانیەکان لە لۆس ئانجلۆس بەربڵاو، کاولکەروخراپترین جۆری خۆی لە مێژووی کالیفۆرنیا بووە.
جۆباێدن دانی نا بەوەدا کە خەڵک لە لۆس ئانجلۆس " لەگەڵ کابوس ڕووبەڕوون " .ئاگرکەوتنەوە لە لۆس ئانجلۆس هەتا ئێستاکە دەیان کوژراووزیانی زۆری لێکەوتووەتەوە