ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-01-2025 / درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆرلە غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆرلە غەزە
بەپێی هەواڵی میدیاکان، لە پەلاماری دڕندانەی ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر دەوروبەری مزگەوتی ئەلشەمعا لە گەڕەکی ئەلزەیتونی غەززە لانیکەم ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون.
2-
پەلاماری ئەرتەشی تیرۆربۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا
سەرچاوە فەلەستینییەکان بڵاویان کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی ئیسرائیلپەلاماریان کردە سەر شارۆچکەی "ئەدەنا" لە ڕۆژئاوای ئەلخەلیل هەڵکەوتوو لە کەناری ڕۆژئاوا و شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی فەلەستینی ڕوویدا.
3-
هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر یەمەن بێ وەڵام نابێت
هاشم شەرەفەدین، وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، ڕایگەیاند کە یەمەن لە پشتیوانی لە ڕاستی و دادپەروەری بێبەش نابێت و وەڵامی ئەم دەستدرێژییە دەداتەوە.
4-
ئیدانەکردنی دەستدرێژیی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر یەمەن
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلامارەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەنی بە توندترین شێوە ئیدانەی کرد
5-
شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی وهاوپەیمانیی ئەمریکا وئینگلیز بۆ سەر یەمەن
حەماس لە بەیاننامەیەکدا پەلاماری تیرۆریستی هاوئاهەنگانەی نێوان ڕژێمی زایۆنی، ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەنی شەرمەزار کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری یەمەن و ئاسایشی ناوچەکە لە قەڵەم دا
6-
هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق دەنگۆیە
سەید عەباس موسەوی، نوێنەری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە ئێران، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن حکومەتی عێراقی ڕەتکردەوە
7
بەشداری نەکردنی لایەنە ئیسلامییەکان لە کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارتەکانی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە خراپ بەڕێوەبردن و نەبوونی شەفافیەت لە دابەشکردنی سەرچاوەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە بەشداری کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن.