ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-01-2025 / بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژراوانی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژراوانی غەززە
لێکۆڵینەوەکانی گۆڤاری پزیشکی لانسێت دەریخستووە کە ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە نزیکەی لە سەتا چل زیاترە لەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایدەگەیەنن و لە سەتا 59ی ئەو شەهیدانەش ژن و منداڵ و کەسانی سەروو 65 ساڵ بوون .
2-
ئانڕوا شوناس و مێژووی فەلەستین دەپارێزێت
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئانڕوا ڕایگەیاند کە ئەو دەزگایە پارێزەر و ئەمینداری شوناس و مێژووی پەنابەرانی فەلەستینییە.
3-
پەردەلادان لەسەر شاری مووشەکی نوێی ئێران
شاری نوێی مووشەکیی ئێران بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر پاسدار جسین سەلامی فەرماندەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران پەردە لەسەر لادرا.
4-
عێراق لە پاڵ لوبنان دەمێنێتەوە
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی حکوومەتی یاسای عێراق، پیرۆزبایی لە گەلی لوبنان کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی لوبنان و جەختی لە پشتیوانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە کردەوە
5-
ڕووسیا ١٠٠ خۆفڕی ئۆکراینی خستەخوارەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە باسی لەناوبردنی نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی کرد بەسەر ئاسمانی چەند پارێزگایەکی ڕووسیا و کۆماری کریمە و ئازۆڤ و دەریای ڕەشدا .
6-
بەرز بوونەوەی ئاماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمریکا
بەگوێرەی وتەکانی بەرپرسانی ئەمەریکا، ژمارەی کوژراوانی ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکەی دارستانەکانی لۆس ئانجلس گەیشتووەتە 11 کەس، 12 هەزار و 300 باڵەخانە خاپوور کراون و نزیکەی 153 هەزار کەسیش فەرمانیان پێدراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.