کانونی دوھەم 13, 2025 08:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١.

وشدارییدان لەبارەی شوێنهاتەکانی دەسدرێژیی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن

"عەباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری یەمەندا، وێڕای وشداریدان لەبارەی شوێنهاتەکانی کردەی دەسدرێژکارانەی ئەمریکاو ئینگلیز لە یەمەن، وتی: زۆرداری و یاساشکێنی ئەمریکاو ئینگلیز، هەڕەشەیە لەدژ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.

٢.

سالیوان: لە ئاگربڕ نزیک بووینەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە وڵاتەکەی هاوبەشی زایۆنییەکانە لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان لەماوەی پانزە مانگی ڕابردوودا، ئیدیعای کرد، لەوانەیە پێش دەسپێبوونی خولی سەرۆک کۆماریی "دۆناڵد ترەمپ"، ڕێککەوتن بکرێ لەسەر ئاگربڕ لە غەززەدا .

"جەیک سالیوان وتیشی: دوولایەن نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕ لە غەززەدا .

٣.

نەتەوە یەکگرتووەکان: بارودۆخ لە غەززە، ترسناکە

بەرپرسی پەیوەندییە نائاساییەکانی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە لێدوانێکدا، دۆخی کوشت و بڕ، برسێتی و وێرانیی سەرچاوەگرتوو لە دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی بە "ترسناک" لێکدایەوە.

"جاناتان دۆمۆنت" پاش سەفەری ئەم بەینەی بۆ کەرتی غەززە وتی: غەززە بووە بە کێوێکی داپۆشراو بە کاولکاریی و دارووپەردوو.

٤.

پێدارگریی "سودانی" لەسەر پاڵپشتیی لە لوبنان

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تازەی لوبناندا، پێی داگرت لەسەر داکۆکی کردن لەو وڵاتە.

سودانی لە وتووێژی دەگەڵ "جۆزێف عەون" جەختی کردەوە لە قووڵکردنەوەی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان عێراق و لوبنان و گرینگیی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانەو پتەوکرانیان لەگشت بوارەکاندا بەقازانجی دوو وڵات.

٥.

16 قوربانی لە ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلێس

ژماری گیان لەدەستداوانی ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلێس بۆ١٦کەس زیادی کرد. هاوکات لەگەڵ درێژەی ئاگرکەوتنەوە بەرفراوانەکان لە لۆس ئەنجلێسی ئەمریکا، ژماری قوربانیانی ئەو ئاگرکەوتنەوە بۆ١٦ کەس زیادی کرد.