ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا : كێشەی سەرەكیی لوبنان ، دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریكایە
شوبات 09, 2026 18:45 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی كرد ڕێگاچارەی سەرەكی لە لوبنان، خۆڕاگریی لە هەمبەر دەسدرێژییەكانە.
شێخ نەعیم قاسم لە ڕێ و ڕەسمی كەوتنە گەڕی ناوەندێكی پزیشکی و دەرمانی لە زاحییەی باشووری جەختی كرد؛ لوبنان توانی لە ڕێگای ڕزگاركردنی سەرزەوینەكەی، سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ و خاوەنی تواناییگەلی ڕاستەقینەیە .ناوبراو وتیشی كێشەی سەرەكیی لوبنان دەسدرێژکارییەکانی ئەمریكا و ڕژێمی زایونییە و بەرگرتن بەو دەسدرێژكارییانە تەنیا بە هێزمەندی سەربازی خۆڕاگری هاودەنگی خەڵك و دەسەڵاتی سیاسی مسۆگەر دەبێ ؛ ڕێگاچارەی سیاسی لە لوبنانیش خۆڕاگری لە هەمبەر دەسدرێژیەكان و یەكگرتووییە .