کانونی دوھەم 13, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١.

درێژەی پەلاماری سوپای زایۆنی بۆسەر غەززە

درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززەدا شەهیدبوونی زیاتر لە٤٦هەزار فەلەستینی لێکەوتووەتەوە.

پاش تێپەڕینی زیاتر لە١٥مانگ بەسەر شەڕی رژیمی زایۆنی بەدژ غەززەدا، هەموو هێماکان پێشاندەری ئەوەن گەیشتن بە ڕێککەوتن، نزیکە و شەڕ ڕوو لە کۆتایی هاتنە. بەم حاڵەش، رژیمی داگیرکەر هەروا درێژە دەدا بە پەلامارە هۆڤانەکانی بۆسەرغەززە.

٢.

دوو هەڵمەتی دژەزایۆنیی گوردانەکانی قودس

گوردانەکانی قودس، وێنەوگرتەڤیدیۆی هاوپێوەند بە تێکشکاندنی بنکەی چەکدارانی رژیمی زایۆنی لە جەبالیاو بەئامانجگرتنی تانکی مێرکاوای داگیرکەران لە "بەیت لاهیا"ی بڵاو کردەوە. خەباتکارانی گوردانەکانی قودس، ئەو هەڵمەتەیان بە مینگەلێک جێبەجێ کرد کە لە یەکێ لە شەڕەکانی لەگەڵ سوپای رژیمی زایۆنی، دەستیان کەوتبوو.

٣.

هێرشی دوبارەی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە سنورییەکانی سوریاو لوبنان

سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژیمی زایۆنی ناوچەگەلێکیان لەخاکی سوریا هاوسنور لەگەڵ لوبنان، بۆردومان کردووە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژیمی زایۆنی، چەند ناوچەیەکی سوریایان لەنزیک سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ لوبنان، بۆردومان کرد.

٤.

جم وجۆڵی تازەی داعش لە عێراق

وەزیری دەرەوەی عێڕاق وتی: دەشتی حوران کە لەنێوان ئەنباری عێراق و دەرعای سوریا هەڵکەوتووە، بووە بە شوێنێک بۆ جم وجۆڵی دوبارەی دەس و پێوەندییە ترۆریستییەکانی داعش . 

فواد حوسێن وتی: ئێمە وشداریی دەدەین لەمەڕ ئامادەبوونی دوبارەی داعش کە هەروا جێی مەترسییە بۆ ناوچەکە.

٥.

ژماری قوربانیانی لۆس ئەنجلێس گەیشتە ٢٤ کەس

ئاگرکەوتنەوەکانی لۆس ئەنجلێس تائێستا لانیکەم٢٤ کەسی کردۆتە قوربانی، و هەزاران کەسی ئاوارە و زیاتر لە١٢هەزار خانووبەرەی وێران کردووەو ناوچەیەکی مەزنتری سەن فرانسیسکۆشی سووتاندووە. ئەو ئاگرکەوتنەوانە لە سێ شەممەی رابردوو-وە دەس پێ بوون و دەوڵەتی ئەمریکاش لاواز جوڵاوەتەوە لە کۆنترۆڵ کردنی.