ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 13-01-2025 / بۆردومانی قوتابخانەی"سەلاحەدین"ی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١.
شەهیدبوونی٥ فەلەستینی لە بۆردومانی قوتابخانەی"سەلاحەدین"ی غەززە
پێنج فەلەستینی لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر قوتابخانەی سەلاحەدین لە ناوەندی غەززە، شەهیدبوون.
لەهێرشی ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارە فەلەستینیەکان لە قوتابخانەی "سەلاحەدین" لە گەڕەکی"ئەلدەرەج" لە ناوەندی غەززە تائێستا پێنج کەس شەهیدو ژمارێکیش بریندار بوون.
٢.
پلانی مەترسیداری تەلاویڤ لە دەورووبەری مزگەوتی ئەقسا
چالاکێکی فەلەستینیی دانیشتووی شاری داگیرکراوی قودس، باسی گەڵاڵەیەکی مەترسیداری کرد کە زایۆنییەکان خەریکن جێبەجێی دەکەن لە گردووپەڕی مزگەوتی ئەقسا بەتایبەت لە بەشی باشوری رۆژهەڵاتی ئەو پیرۆزگەیە.
"فەخری ئەبوودیاب" وتی: ئامانج لەو گەڵاڵە، کۆچ پێکردن بەدەیان هەزار کەس لەو ناوچە بەمەبەستی جیاکردنەوەی مزگەوتی ئەقسایە لە ناوچەکانی دەورووبەری.
٣.
حیزبوڵڵا: رۆڵی خۆڕاگریی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبناندا، سەلمێندرا
نوێنەرێکی حیزبوڵڵا بەئاماژە بەوەی کە خۆڕاگریی هەردەم توانای خۆی بۆ پاراستنی لوبنان لەهەمبەر هەڕەشە دەرەوەییەکان لەوان دەسدرێژکارییەکانی دوژمنی زایۆنی، سەلماندووە، وتی: حیزبوڵڵاو بزووتنەوەی ئەمەل، بە دەورگێڕانی شیاویان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تازەی لوبنان بواریان خۆشکرد بۆ هاتنەدی تەبایی نیشتمانی لەو وڵاتەدا.
٤.
سی کوژراو لە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر سوریا
پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی سوریا، کوژرانی سی هاووڵاتیی ئەو وڵاتەو برینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی تورکیا، چەندین جار ناوچە ئاوەدانەکانی نزیک بەنداوی "تشرین"ی سوریایان بۆردومان کرد کە بەهۆیانەوە، لانیکەم سی کوژراو و برینداری لەنێو ژنان و منداڵاندا لێکەوتووەتەوە.
٥.
سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئینگلیز
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی هاریکارییەکان و واژۆی ڕێککەوتننامە دوو قۆڵییەکان، بەرەو ئینگلیز وەڕێ دەکەوێ.
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئینگلیز و لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەو وڵاتە.