کانونی دوھەم 14, 2025 08:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01.

هێرشی یەمەن بۆسەر وەزارەتی جەنگی ڕژێمی زایۆنیی

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند بە موشەکی هایپەرسۆنیکی فەلەستین دوو ، وەزارەتی جەنگی ڕژێمی زایۆنیمان پێکاوە

02.

حەماس بەهێز بۆتەوە

والستریت ژۆڕناڵ : حەماس خەریکی بەهێزکردنەوەی خۆیەتی و سەرباری پەلامارە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل ، ئەندامی نوێ وەردەگرێ

03

ئاماری کوژراوانی ڕژێمی زایۆنیی

سوپای ڕژێمی زایۆنی : لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا ، 840 چەکدارمان کوژراون و 5617 چەکداریشمان بریندار کراون

04.

چاوپێکەوتنی نوێنەری بارزانی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی

دکتۆر حەمید دەربەندی نوێنەری تایبەتی مەسعود بارزانی بۆکاروباری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ، لەحەسەکە دیداری کرد

05.

نواف سەلام بۆ پێکهێنانی کابینەی لوبنان ڕاسپێردرا

جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان نواف سەلامی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕاسپارد

06 داوای هەرێم لەمەڕ موچە

ڕێباز حەملان ، جێگری وەزیری دارایی عێراق لەدیداری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانی عێراق وێڕای تەئکید لەسەر پێویستیی چارەسەری پرسی دارایی و بودجه لەنێوان بەغدا و هەولێر ، داوای کرد ئەو ئەنجومەنە لەپێناو تۆمارکردنی ناوی موچەخۆرانی هەرێم و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی فدڕاڵ هەنگاو هەڵگرێت