ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 14-01-2025 / ناتانیاهۆ ملکەچی مەرجەکانی حەماس بوو
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
ناتانیاهۆ ملکەچی مەرجەکانی حەماس بوو
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی ، ناچاربوو داواکاریی و مەرجەکانی حەماس لەمەڕ پاشەکشەی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیی لە غەزە و ڕێککەوتنی ئاگربەس قبوڵ بکات
02
شەهیدبوونی خاتونێکی پەیامنێر لەکەرتی غەزە
ئەحلال نافز ئەلتلولی دوسەدوچوارەمین پەیامنێرە کە بەهۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆسەر کەرتی غەزە لە 7 ئۆکتۆبری 2023وە شەهید دەکرێت
03
ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان بەغداولەندەن
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوای سەردانی لەندەن ڕایگەیاند بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئینگلیز ، ڕێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکات کە دەبێتە هۆی پتەوبوونی پێوەندی عێراق و ئینگلیز
04
ڕێککەوتنی ئێران و سێ وڵاتی ئەوڕوپی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانیی ڕایگەیاند لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوڕوپی ڕێککەوتووین لەسەر درێژەدان بە دانوستان و نەهێشتنی سزاوبایکۆتەکان
05
ناکۆکی عێراق و هەرێم
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ، هەرێمی کوردستانی بە نەناردنی داهاتی نانەوتیی بۆ بەغدا تۆمەتبار کرد و ڕاشیگەیاند سەرباری ئەوە ، ئێمە پارەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێممان ناردووە
06
هێرشی ئۆکڕاین بۆسەر وێستگەیەکی گازی روسیا
وتەبێژی کۆشکی کرملین : هێرشی ئۆکڕاین بۆسەر وێستگەیەکی گازی ڕوسیا، تەڵەیەکی مەترسیدارە بۆ بەکارهێنەرانی ئەوڕوپا و ئەو پەلامارە لە چوارچێوەی کرداری تێکدەرانە پێناسە دەکرێت