ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-01-2025 / ئێران خوازیاری ئاشتی لە جیهانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ئێران خوازیاری ئاشتی لە جیهانە
مەسعوودی پزشکیان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی ئێن بی سی ئەمریکا وێڕای ئیدانه کردنی جەنایەتی زایۆنیسته کان، وتی: ئێران خوازیاری ئاشتی و که مکردنه وه ی توندوتیژی له ناوچه و جیهانه و ئاماده ی وتووێژی شەرافەتمەندانە و یەکسانە
2-
پەیمانی ئێران و ڕووسیا دژی وڵاتێکی سێیەم نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تاجیکستان و ڕووسیا کە هاوتەریبە لەگەڵ درێژەی سیاسەتی دراوسێیەتی، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی ئێران و ڕووسیا دژی هیچ وڵاتێکی سێهەم نییە.
3-
بەردەوامی تاوانەکانی ئەرتەشی تیرۆر لە غەززە
لە درێژەی هپەلامارەکانی ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی نوسیرات لە ناوەڕاستی غەززە، ١٣ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون کە ژومارێکیان ژن و منداڵن
4-
زەبری خۆڕاگری فەلەستین لە ئەرتەشی تیرۆر
گوردانەکانی قودس توانیان خۆفڕێکی تەقینەوەی ئەرتەشی تیرۆر بخەنە خوارەوە هەروەها بۆمبێکیشیان لە کەرتی غەززە پووچەڵکردەوە.
5-
پێویستی کشانەوەی ئەرتەشی تیرۆر لە خاکی لوبنان
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی ئەرکمەندی پێکهێنانی کابینەی لوبنان، پێداگری لەسەر پێویستی کشانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی ئەو وڵاتە و جێبەجێکردنی تەواوی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.
6-
شارەوانی بەشیکتاش و ٣٨ کەسی دیکە لە تورکیا
بە پێی فەرمانی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، ٣٩ کەس لە نێویاندا ڕەزا ئاکپۆلات شارەوانی بشیکتاش بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تاوانکاری، بەرتیل وەرگرتن و دەستخستنی موڵک و ماڵی نایاسایی، دەستگیرکران.