ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-01-2025 / درێژەی جەنایەتی زایۆنیستەکان لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
درێژەی جەنایەتی زایۆنیستەکان لە غەززە
لە ٤٦٧مین ڕۆژی شەڕی غەززەدا ٢٥ فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر قوتابخانەی فارابی لە ناوچەی یەرموک لە غەززە و کەمپی ئەلبەریج لە ناوەڕاستی غەززە و بۆردومانی کەمپی نوسیرات شەهید بوون .
2-
پەلاماری دڕندانەی ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا
سەرچاوە میدیاییەکان بە ئاماژەدان بە پەلاماری خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەمپی جێنین لە باکووری کەرتی ڕۆژاوایی، ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک هاووڵاتی فەلەستینی لەم پەلامارانەدا شەهید و بریندار بوون.
3-
وشداری سودانی لەحاند سیاسەتی لەئێران ترساندنی دوژمن
محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو وتانەی هەندێک کەس سەبارەت بە کنەی ئێران لە عێراق ڕاست نیە و ئامانجیان لە ئێران ترساندنە
4-
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا
پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر دەڤەری شاری سەرین لە کانتۆنی فورات بووەهۆی ئەوەی چەند هاووڵاتییەکی سووری لە ژێر داروپەردوودا مانەوە
5-
ناڕەزایەتی سوریاییەکان بەرامبەر بە پەرەسەندنی نائەمنی
هاووڵاتیانی سووری دانیشتووی باشووری لازقییە ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر تەشەنەسەندنی تیرۆر و نائەمنی و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە ناوچەکە لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد دەربڕی
6-
پچڕاندنی وتاردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
خۆپیشاندەران وتارەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەتلانتیک پچڕاند و بە "وەزیرێکی خوێنڕێژ وەسفیان کرد و ئەمریکایان بە هاوبەشی تاوانەکانی زایۆنیست ناوبرد
7-
سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا
ئەمڕۆ چوارشەممە یون سۆک یۆل، سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی شکستی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا دەسگیرکرا