کانونی دوھەم 15, 2025 13:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

پزشکیان: ئامادەین بۆ دانوستان 

 مەسعودی پزشکیان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی ئێن بی سی نیوز،   ڕایگەیاند، ئێران  ئامادەیە لەگەڵ حکومەتی نوێ ئەمریکا قسە بکات، بەڵام بۆ ئەوەی دانوستان بکەین، دەبێت بیسەلمێنن کە پێبەندی قسەکانی خۆیانن 

2-

شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەمپی جنین

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، وێڕای ئیدانەکردنی درێژەی  جەنایەتەکانی ئەرتەشی  تێرۆر لە جنین و غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە جەنایەتەکانی  ڕژێمی زایۆنیستی لە جنین و گشت کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، سەرشۆڕی ئەو شکستە  کە لە ئەنجامی شەڕی غەززەدا بە دی هاتووە، ناسڕێتەوە . 3-

3-

دە سپێکی پڕۆژەی ٢٠ هەزار مێگاواتی هێزگەی ناڤۆکی ئێران 

 سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئێمە پرۆژەی 20 هەزار مێگاواتیمان دەسپێکردووە ، کە دەبێت تا ساڵی 1420 تەواو بکەین و پڕۆژەکانمان لەسەر ڕێڕەوی چالاکی خۆیانن بۆ ئەوەی بتوانن کاربکەن، پێشکەوتنەکانیشمان بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە دامانناوە بەدەست هێناوە.

 4-

جەختی بەرپرسانی هەرێم  لەسەر پەرەی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر

لە دیدارێکی نێوان سەلام عارف ڕوشدی جێگری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران و سەفین دزەیی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێرهەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان تاران – هەولێر کردەوە 

5-

چوونی کاروانێکی ئەمریکی بۆ باکوروڕۆژهەڵاتی سوریا

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، کاروانێکی گەورەی هێزەکانی ئەمەریکا کە لە 40 تڕوموبیلی زرەیی و چەند هێلیکۆپتەرێکی شەڕکەر پێکهاتوون، لە عێراقەوە چوونەتە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ناوچەکانی دێرەزوور و حەسەکە جێگیرکراون.