کانونی دوھەم 16, 2025 08:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

بەیاننامەی حەماس سەبارەت بە ئاگربڕی غەززە

حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەستکەوتی خۆڕاگری ئەفسانەیی گەلی مەزنی فەلەستین و خۆڕاگری جوامێرانەیانە لە کەرتی غەززە لە ماوەی زیاتر لە ١٥ مانگ.


2
شادیی فەلەستینییەکان لە سەروبەندی ڕاگەیاندرانی ئاگربڕی غەززە

فەلەستینییەکان پاش ڕاگەیاندرانی ئاگربڕ بە دەربڕینی خۆشحاڵی لەم سەرکەوتنەی خۆیان بەرامبەر بە ڕژیمی زایۆنی هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمیان بۆ پاڵپشتی کردنی خۆڕاگری فەلەستین دا.
 

3

ڕێزگرتنی حەماس لە داکۆکییەکانی ئێران

خەلیل ئەلحەییە جێگری سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە بە ڕێزگرتن لە ئێران وتی: ئێران داکۆکی کرد لە خۆڕاگریی ئێمە و خەڵکی ئێمە، هاتە نێو شەڕەوە و لە دوو ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادقدا خاکی فەلەستینی داگیرکراوی کردە ئامانج.

4

ئاگربڕ لەگەڵ حەماس تەسلیمبوونی ڕژێمی زایۆنییە

وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی دانی ناوە بەوەی دا کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ حەماس بە مانای تەسلیم بوونی ئەم ڕژێمە بەرامبەر بە حەماسە و کارەساتێکە بۆ ئاسایشی ئەم ڕژێمە .


5
پێداگری گۆترێش لەسەر جێبەجێکرانی ئاگربڕی غەززە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگری لەسەر پێویستی جێبەجێکرانی تۆکمەو تەواوی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە غەززە وتی: هیچ شتێک ناتوانێت تراژیدیای مردنی فەلەستینییەکان و ئەو کاولکارییەی لە شەڕی غەززە ماوەتەوە پاسا بداتەوە.

 

6

پەرەسەندنی هاوکارییەکانی ئێران و تاجیکستان

لە سەفەری مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاجیکستان و دیدار لەگەڵ ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە. سێزدە تەباینامەی هاوکاری نێوان دوو وڵات واژۆ کرا و جەختیش کرا لەسەر پێویستی پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.