ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-01-2025 / عێراقچی: ئاگربڕ، دەسکەوتی خۆڕاگرییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
عێراقچی: ئاگربڕ، دەسکەوتی خۆڕاگرییە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هاوشانە قەتەرییەکەیدا وتی: ڕێککەوتن، لە ئەنجامی ڕاوەستان و خۆڕاگریی خەڵکی غەززە لەهەمبەر ژینۆسایدی ١٥مانگانی رژیمی داگیرکەر، مسۆگەر بووەو لەوبارەوە سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی قەتەر دەکەین.
٢.
بێن گوێر: ئەو ڕێککەوتنە، نیشانەی سەرکەوتنی حەماسە
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە، وتی: ئەو ڕێککەوتنە، هەموو ئەو دەسکەوتانەی بۆ کابینەی یەهودمان مسۆگەرکردووە، لەبەین دەبا. کاتێک جەژنەکانی شادمانیی لایەنگرانی حەماس لە غەززەو جەژنەکان لە لێواری رۆژاواییمان بینی، بۆمان دەرکەوت کە کامە لایەن لەو ڕێککەوتنەدا، بەچۆک داهاتووەو خۆی بەدەستەوە داوە.
٣.
هەوڵی نەتانیاهو بۆ پەژیوان کردنەوەی بێن گوێر لە دەست لەکارکێشانەوە
"بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەهەوڵ دایە هەتا "ئیتمار بێن گوێر"، لە دەست لەکارکێشانەوەی پەژیوان بکاتەوە. بێن گوێر لە کاردانەوە بە واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ، وتوویەتی، بێتوو ئەو ڕێککەوتنە پشت ڕاست بکرێتەوە، دەست لەکار دەکێشێتەوە.
٤.
مەکرۆن، گەیشتە بەیروت
"ئێمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەڕانسە، بە سەردانێکی فەرمی و بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی، گەیشتە بەیرووت.
٥.
ناڕەزایەتی دەربڕینی پەیامنێرێک بەسیاسەتەکانی ئەمریکا لە غەززە
پەیامنێرێک لەدواپرێس کۆنفرانسی "ئەنتۆنی بلینکێن"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر لێدوانەکانی ناوبراو سەبارەت بە سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی غەززەوە کە پاشان لەلایەن هێزەکانی پۆلیس بۆ دەرەوەی هۆڵی کۆنفرانسەکە، گوێزرایەوە.
٦.
کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم دێتە هەرێمی کوردستان
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم گفتوگۆی کردووە و بەڵێنیان پێیداوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و قسە لەبارەی کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ بەرپرساندا بکەن.