کانونی دوھەم 18, 2025 08:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

1

دەسپێکی وەرزێکی نوێی لە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕوسیا

دوێنێ هەینی  دوای واژۆی پەیماننامەی ئیستراتژیکی نێوان ئێران و ڕوسیا سەرۆک کومارانی هەر دوو وڵات لە وتەکانی خویاندا باسی دەسپێکی وەرزێکی نوێی لە پەیوەندیەکانی ئێران و ڕووسیایان کرد لە هەموو بوارەکاندا

2

 درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر لە خان یونس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە پەلامارەکانی  ئەرتەشی تیرۆر   بۆ سەر خێوەتەکانی پەنابەرانی فەلەستین، پێنج فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

3-

ڕێککەوتنی ئاگربەست دەستکەوتێکە بۆ هەموو فەلەستینییەکان

حیسام بەدران، ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست تەنیا دەستکەوتی حەماس نییە، بەڵکو دەستکەوتی گشت نەتەوەی فەلەستینە

4-

وەزیری دەرەوەی زایۆنی دان بە شکست دەنێت

گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایونی لە بەیاننامەیەکدا دانی بە شکستی دژی حەماس و بێتوانایی ڕژیمی تیرۆر لە ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی لە غەززەدا ناوە

. 5-

 هێرشی یەمەن بۆسەرڕژێمی زایۆنی

یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و بە خۆفڕی دژ بە پێگەکانی زایۆنیستەکان لە تەلئەبیب، ئیلات، عەسقەڵان  و ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی دژ بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە دەریای سووری ڕاگەیاند

. 6-

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەنبج 

سەرچاوە سوورییەکان باسیان لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کرد لە شاری مەنبەج لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب کە بە هۆیەوە چوار کەس بریندار بوون

. 7-

سەندرز: ئەمریکا هاوبەشە لە جینۆساید لە غەززە

بێرنی سەندرز ، سیناتۆری ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە ناردنی چەک بۆ نەتانیاهۆ بەشداری لە ئەنجامدانی جینۆساید و جەنایەت لە غەززە کردووە.