ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-01-2025 / یەکەم تاقمی دیلە فەلەستینیەکان ئازاد کران
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
یەکەم تاقمی دیلە فەلەستینیەکان ئازاد کران
یەکەم تاقمی دیلکراوانی فەلەستینی شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوان و لەبری ئازادکرانی سێ ژنی گیراوی ئیسرائیلی لە زیندانی "عوفەر"ی رژیمی زایۆنی لە ڕامەڵڵا هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای فەلەستین، ئازادکران. ئەو گرووپەی گیراوان و دیلکراوان ٦٩ ژن و٢١ منداڵ لەخۆ دەگرێ.
٢.
ئەبوو عوبەیدە: باهۆزی ئەقسا، دوا زەبری کاریی لە رژیمی زایۆنی وەشاند
"ئەبوو عوبەیدە" وتەبێژی سەربازیی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لە یەکەم وتاردانی پاش ٤٧١ رۆژ شەڕ و ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ، وتی: ٤٧١ رۆژ بەسەر شەڕی مێژوویی باهۆزی ئەقسادا تێدەپەڕێ، ئەو شەڕەی دوازەبری لە رژیمی داگیرکەری ڕوو لە تیاچوون دا.
٣.
گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە پاش جێبەجێ کرانی ئاگربڕ
هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی یەکەم قۆناخی ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و رژیمی زایۆنیستی، بارهەڵگرەکانی یارمەتیی مرۆیانە لە دەروازەی "کەرەم ئەبووسالم"ـەوە گەیشتنە کەرتی غەززە. ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی گەیشتنی بارهەڵگرەکان بۆ غەززە ڕایگەیاند، دەبێ ئاسایش و گواستنەوەی یارمەتییەکان دەستەبەر بکرێ.
٤.
سمۆتریچ: ئیسرائیل، ناچاربوو پێملی شکست بێ
"سمۆتریچ"وەزیری دارایی رژیمی زایۆنیستی، دانی بەوەدانا کە ئیسرائیل ناچاربوو پێک گۆڕینەوەی گیراوان، قەبووڵ بکاو کەس نەیدەتوانی ڕێگری بێ.
وتیشی: پێک گۆڕینەوەی گیراوان سەلماندی کە ئیسرائیل بەچۆک دادێ و ناچار دەبێ پێملی شکست بێ.
٥.
پزشکیان: لەدووی چەکی ناڤۆکییەوە نین، نەبووین و نابین
"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت؛ "سیاسەت و بڕواکانمان لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئێمە لەدووی چەکی ناڤۆکییەوە نین، نەبووین وناشبین".