نیسان 21, 2025 08:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1.

عێراقچی: هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو چین، پێویستییەکی هەنووکەی جیهانە

سەیید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە هاوکاریی سێ قۆڵیی نێوان ئێران، ڕووسیاو چین بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کێشەو گرفتە جیهانییەکان، پێویستییەکی بارودۆخی هەنووکەی جیهانە.

 

٢.

چوونەسەری ژماری شەهیدانی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سەنعا

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ١٢ هاووڵاتیی یەمەنی لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا بۆسەر پێتەختی یەمەن، شەهید بوون. فڕۆکە ئەمریکییەکان لە تازەترین تاوانیان لەدژ خەڵکی سیڤیلی یەمەن، گەڕەکی "فەروە" و بازاڕی خۆجێی ئەو ناوچەیان لە ناوەڕاستی سەنعا بۆردومان کرد.

 

3.

داگیرکەرانی زایۆنی گەیشتنە خاکی سوریا

میدیا سوریەکان ڕایانگەیاند، کاروانێکی سەربازیی رژیمی زایۆنی گەیشتووەتە خاکی ئەو وڵاتە. کاروانی تازەی سەربازیی رژیمی زایۆنی گەیشتووەتە ناوچەکانی هەڵکەوتوو لە نێوان "تەل ئەحمەری رۆژاوایی" لە پارێزگای قۆنەیتەرە هەتا جۆلانی داگیرکراو.

 

٤.

تورکیا لە ٣ رۆژدا ٩٧جار هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

ڕێکخراوی سی پی تی ڕایگەیاند، تورکیا لە ماوەی سێ رۆژدا ٩٧جار هەڵیکوتاوەتە سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان کە کوژراو و برینداری بەدواوە نەبووە. شیاوی ئاماژەیە تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆر، بەشی هەرەزۆری ژێرخانەکانی هەرێمی وێران کردووە.

 

٥.

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئیلینۆی ئەمریکا

لە ئاکامی کەوتنە خواارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە ئەیالەتی "ئیلینۆی"ی ئەمریکا، چوار کەس گیانیان لەدەست دا. ئەو فڕۆکە خۆی کێشاوە بە هێڵەکانی کارەباو کەوتووەتە خوارەوە.