ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-04-2025/ کاردانەوە بە هێرشەکان دژی خۆڕاگریی لە لوبنان
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
کاردانەوە بە هێرشەکان دژی خۆڕاگریی لە لوبنان
"هانی قوبەیسی" نوێنەری پەرلەمانی لوبنان وێڕای ڕەخنەگرتن لە هێرشەکان دژ بە خۆڕاگریی و چەکئامێرەکانی، رایگەیاند، هەڵوێستی ژمارێک گرووپ لە بەرژەوەندیی سیاسەتگەلی رۆژاوایی لایەنگرانی رژیمی زایۆنییە. ناوبراو وتیشی: چەکی خۆڕاگریی، لوبنانی لەبوونی دوژمنی زایۆنی رزگار کردووە.
2
لیبرمەن: نەتانیاهو ناتوانێ حەماس لەناو ببا
"ئاویگدۆر لیبرمەن" سەرۆکی پارتی "ئیسرائیل بەیتونا" و وەزیری پێشووی شەڕی رژیمی زایۆنی وتی: نەتانیاهو ناتوانێ بزووتنەوەی حەماس لەناو ببات.
3
شەڕەقسەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید لەسەر هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، شاسوار عەبدولواحیدی تۆمەتبار کرد بە فریودانی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا، شاسوار عەبدولواحیدیش، تاڵەبانی تۆمەتبار کرد بە هاوکاریی لەگەڵ ئەندامانی پارتی بۆ ڕاکێشانی متمانەی ئەوان.
4
بەقایی: داواکاریی سەرەکیمان، هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانە
"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: داواکاریی بنەڕەتیمان لە هەر دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا، لابرانی بایکۆتە نایاسایی و زاڵمانەکانە.
5
ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ریهه‌ڵدا و دژی تره‌مپ ده‌وه‌ستنه‌وه
ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان دژی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌ستیانپێکرد و به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شه‌پۆلێکی نوێی توڕه‌ییدا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی نیویۆرک و شاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌مریکا، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک کۆمار ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به کۆچبه‌رانه‌وه هه‌یه.