نیسان 26, 2025 13:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1   -

زیاد بوونی بریندارانی تەقینەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەری عەباس

 

وتەبێژی  ئوڕژانسی  ئێران ڕایگەیاند کە ژمارەی بریندارانی   تەقینەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس گەیشتووەتە ٥١٦ کەس و جەختی لەوە کردەوە کە هۆکاری ڕووداوەکە  لێکوڵینەوەی بۆ دەکرێت  و ڕەوتی  کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوا

 

2-

 

درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان بە هۆی پەلاماری ئەمڕۆی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە 16 فەلەستینی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەزە شەهید بوون

 

3-

 

خۆپیشاندانی دژە ناتانیاهۆ لەبەردەم ماڵەکەیدا

میدیا زایۆنیستییەکان باسیان لەوە کرد کە دەیان زایۆنیست لە بەردەم ماڵی نەتانیاهۆ  لە تەلئەبیب خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خوازیاری ڕێککەوتنێک بوون بۆ گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی.

 

4-

 

وشداری ئانڕوا ه سەبارەت بە قەیرانی خۆراک لە غەززە

فیلیپ لازارینی کۆمیساری ئاژانسی فریاگوزاری  بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئانڕوا ڕایگەیاند کە منداڵان لە غەززە بەهۆی سیاسەتی بە ئەنقەستی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ برسی کردنی خەڵکی غەزە  ژیانیان لەدەست دەدەن.

 

 5-

 

خۆپیشاندانی  لایەنگرانی فەلەستین لە  نیویۆرک

 

نەیارانی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێوە برد

 

6-

جەختی ڕوسیا لەسەر لێپرسینەوەی حکومەتی کاتی سوریا

ڤاسیلی نەبێنزیا، باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە بکرێت سەبارەت بەو تاوانانەی لە کەناراوەکانی سوریا ئەنجامدراون و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە پەیوەندییان بە حکومەتی کاتی سوریاوە هەیە.