-
پێداگریی خەڵکی تاران لەسەر وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
تشرینی دووهم 22, 2024 12:18لایەنگرانی فەلەستین و لوبنان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە بەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاراندا، خوازیاری وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوون.
-
هێرشە مووشەکییەکانی حیزبوڵڵا بۆ سەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 22, 2024 15:48بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک ڕایگەیاند ؛ شوێنی کۆبوونەوە و کەرەستە جەنگییەکانی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیی لە باشووری لوبنانی داوەتە بەر هێرشی تۆپخانەیی و مووشەکی.
-
ئەمریکا؛ تەنیا کۆسپی بەردەم دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە
تشرینی دووهم 22, 2024 12:50نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی ١٠ ئەندامی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە لە لایەن ئەمریکاوەی بە جێی شەرمەزاری زانی.
-
هێرشی درۆنیی خۆراگریی عێراق بۆ سەر باشووری فەلەستینی داگیرکراو
تشرینی دووهم 22, 2024 12:50خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ئامانجێکی ستراتژیکی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە درۆن پێکا.
-
شەهیدبوونی ١٨ کەس لە غەززە لە ماوەی چەن کاتژمێری ڕابردوودا
تشرینی دووهم 22, 2024 09:07کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا؛ لە ئانوساتەکانی بەرەبەیاندا و لە پەلامارەکانی سوپای تیرۆر، ١٨ کەس لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە شەهید بوون.
-
هێرشی مووشەکیی حیزبوڵا بۆ سەر کەنداوی حەیفا
تشرینی دووهم 22, 2024 09:07میدیا ئیسراییلییەکان باسی زرینگانەوەی ئاژیری وشدار لە شاری "کریۆت"یان کردووە کە لە باکووری حەیفا هەڵکەوتووە و هەروەها بیسترانی دەنگی چەن تەقینەوەیەکی هەژێنەریش.
-
شەمەندەفەری هاودڵی؛ هاودڵی خەڵکی ئێران لەگەڵ خەڵکی غەززە
تشرینی دووهم 22, 2024 07:34"شەمەندەفەری هاودڵی" راپۆرتێکە سەبارەت بە هاودڵی و هاوپشتیی خەڵکی ئێران لەگەڵ خەڵکی غەززە.
-
حەماس: داگیرکەران لایەنگری دزەکانی غەززەن
تشرینی دووهم 21, 2024 15:33خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر داکۆکی دەکات لە دز و چەتەکان و ئەو هەوڵانەی دەدرێ بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە.
-
حەماس: کوشتارەکەی بەیت لاهیا دەسکەوتی ڤیتۆکەی ئەمریکایە
تشرینی دووهم 21, 2024 15:33بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قەڵاچۆکرانی تازەی فەلەستینییەکان بە دەستی سوپای داگیرکەر لە باکووری کەرتی غەززە پێیداگرت کە ئەم کوشت و کوشتارە سەلمێنەری بە ئەنقەست ژینۆسایدکردنی زایۆنییەکان و دەسکەوتی ڤیتۆکەی ئەمریکایە.
-
بڕیاری گرتن دەرکرا بۆ نەتانیاهۆ و گالانت
تشرینی دووهم 21, 2024 15:33دیوانی نێودەوڵەتی داد ئەمڕۆ بڕیاری گرتنی دەرکرد بۆ بنیامین نەتانایهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی پێشووی ئەم ڕژێمە.