پێداگریی خەڵکی تاران لەسەر وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i433221-پێداگریی_خەڵکی_تاران_لەسەر_وەدەرنرانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_نەتەوە_یەکگرتووەکان
لایەنگرانی فەلەستین و لوبنان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە بەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاراندا، خوازیاری وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2024 15:48 Asia/Tehran
  • پێداگریی خەڵکی تاران لەسەر وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

لایەنگرانی فەلەستین و لوبنان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە بەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاراندا، خوازیاری وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوون.

خۆپیشاندەرانی تارانی بە دانی درووشمگەلێک جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان بە دڕندانە وەسف کرد و خوازیاری هەنگاوی بنیاتنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بوو بەرامبەر بەو ژینۆسایدەی کە ڕژێمی زایۆنی دەیکات.

پشتیوانیانی فەلەستین و لوبنان بە بە دەستەوە گرتنی پارچەنووس و لافیتەگەلێک، بێدەنگەکردنی ڕێکخراوە نیودوڵەتییەکانیان بە یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوامبوون و نەبڕانەوەی ئەم جەنایەتانە راگەیاند و خوازیاری ڕابوون و پاڵپشتیی خەڵکی جیهان لە مەسەلەی فەلەستین بوون.

وەدەرنانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە داخوازەکانی دیکەی بەشداربووانی ئەم کۆبونەوە گەورەیە بوو.