حەماس: داگیرکەران لایەنگری دزەکانی غەززەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433195-حەماس_داگیرکەران_لایەنگری_دزەکانی_غەززەن
خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر داکۆکی دەکات لە دز و چەتەکان و ئەو هەوڵانەی دەدرێ بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2024 15:33 Asia/Tehran
  • حەماس: داگیرکەران لایەنگری دزەکانی غەززەن

خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر داکۆکی دەکات لە دز و چەتەکان و ئەو هەوڵانەی دەدرێ بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە.

خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنی پاڵپشتی ئەو دز و چەتانەیە کە هەوڵ دەدەن بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە و ئەو دزین و دەستبەسەرگرتنانە بە پێشوازیی ئەم ڕژێمە ئەنجام دەبێ. ناوبراو راشیگەیاند: میسر پێشنیاری لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی غەززەی هێنایە ئاراوە و ئێمە بە هەست بە بەرپرسیارەتیی ئەواوەوە بەرامبەر بەم مەسەلە جوڵاینەوە. خەلیل ئەلحەییە وتی: ئێمە هەنگاوگەلێکی بەربڵاومان هەڵگرت لە پێناو گەیشتنە تەبایی و داکۆکیی میسر بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک کە کاروباری ناوچەکە ڕاپەڕێنێ، هەر بەردەوامە.

ناوبراو وتیشی: پێوەندیگەلێک لە ئارادایە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دانوستانی ئاگربڕ و ئێمە لەمبارەوە هەڵوێستێکی نەرم و نیانمان بووە. ئەم ڕێبەرەی حەماس ڕاشیگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر ناوچە باشوورییەکانی هاوسنووری میسری تەواو کاول کردووە و ئێستایش هەر تەقەلا بۆ پەرەپێدانی میحوەری نتساریم دەدات بۆ پاراستنی هێزەکانی لە هێرشەکانی خۆڕاگری. ناوبراو راشکاوانە ڕایگەیاند: ئامادەبوونی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە میحوەری نتساریم لەراستیدا شانۆیەکی بە هاوڕێیەتی ژمارێک بکوژ خستە بەرچاو.