-
تیاچوونی تانک و شۆڤەڵی ئیسراییلی بە دەستی هێزەکانی قەسام
کانونی یهکهم 02, 2024 12:43لقی سەربازیی حەماس رایگەیاندووە کە لە هەڵمەتەکانی ئەمدواییەیدا بۆ سەر داگیرکەران، شۆڤەڵێکی سەربازیی ئیسراییلی و تانکێکی مێرکاوای لە باکووری غەززە تیابردووە و هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی هایبریدیشی دژ بە هێزەکانی سوپای تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
-
٤٢٣مین ڕۆژی شەڕی غەززە؛ کوشت وبڕی بێ وەستان وگەشبینی ئەمریکا لەبارەی دەس ڕاگەیشتن بە ئاگربڕ
کانونی یهکهم 02, 2024 07:40شەڕی بەرەکوژی غەززە لە حاڵێکدا ئەمڕۆدوشەممە چووەتە ناو٤٢٣مین ڕۆژی خۆی کە ڕژێمی زایۆنی سەرباری دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی سزا لەبارەی ئەنجام دانی جەنایەت وتاوانی جەنگی لە دژی فەلەستینیەکان، هەروا درێژە ئەدات بە ناکارامە هیشتنی هەرجۆرە دەسپێشخەری بۆ وەستاندن وڕاگرتنی جەنات لە کەرتی غەززە کە زیاتر لە ١٤٠ هەزارشەهید وبرینداروزیاتر لە دە هەزاربێسەروشوێنی لێکەوتەوە، وهەروەها بووە هۆی کاولکاری بەربڵاووقات وقڕی کە مردنی دەیان هەزارمنداڵ وبەساڵاچوویشی لێکەوتەوە .
-
شەهیدبوونی ١٨ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی
کانونی یهکهم 01, 2024 19:36وەزارەتی تەندروستی فەلەسین لە کەرتی غەززە لە ڕۆژی چوارسەو بیست و دووهەمی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایوونی دژ بە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سوپای داگیرکەر لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی ڕابردوودا شەش کوشت و کوشتاری دیکەی دژ بە خەڵکی مەدەنی فەلەستین لەم کەرتەدا ئەنجام داوە.
-
تووڕەیی و هاواری لایەگرانی فەلەستین لە ئینگلیز
کانونی یهکهم 01, 2024 19:20وێنای جوانی یەکدەنگیی چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئینگلیز لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان و خۆڕاگرییەکەیان بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسراییل دیسان لە پێتەختی ئینگلیز خۆی دەرخست.
-
ئانڕوا ناردنی یارمەتی بۆ غەززە لە دەروازەی کەرەم ئەبووسالمەوە ڕادەگرێ
کانونی یهکهم 01, 2024 19:10ئاژاسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند کە چالاکییە مرۆڤدۆستانەکان لە غەززە لەبەر گەمارۆدرانی بێوچان و تەگەرەنانەوەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ئیتر گونجاو نییە.
-
خۆپیشاندان بۆ شەرمەزار کردنی شەڕی غەززە
کانونی یهکهم 01, 2024 19:02زۆرێک لە شار و پێتەختەکانی جیهان بە بۆنەی ڕۆژی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ شەرمەزار کردنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە.
-
هێرشی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر بنکەی فەرماندەرێتیی سوپای ئیسراییل
کانونی یهکهم 01, 2024 14:25سەرایائەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هێرشی بە گوللەهاوەنی خەباتکارانی بۆ سەر بنکەی فەرماندەرێتی و کۆنترۆڵی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی "جحرالدیک" نیشان دەدات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
-
نەیاریەتی داواکاری گشتیی دیوانی سزاداتی نێونەتەوەیی بە پێداچوونەوەلە حوکمی گرتنی نتانیاهۆ و گاڵانت
تشرینی دووهم 30, 2024 19:25کەریم خان داواکاری گشتیی دیوانی سزادانی نێونەتەوەیی نەیاریەتی کرد لە گەڵ داخوازیی ڕژێمی زایونیستی بۆ پێداچوونە لە حوکمی گرتنی نتانیاهۆ و یوئاو گاڵانت وەزیری شەڕی پێشووی ئەو ڕژێمە .ناوبراو ڕۆژی هەینی خوازیاری ڕەتکردنەوەی داواکاری ئەم ڕێژیمە بوو و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم داوایە لە ئێستادا پەیوەندیدار نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە قۆناغەکانی داهاتووی پڕۆسەی دادوەریدا داواکارییەکی لەو شێوەیە بکرێت.
-
داخوازیی حەماس بۆ پێکهێنانی لێژنەی بەدوادا چوونی نێونەتەوەیی ڕاستیەکان
تشرینی دووهم 30, 2024 19:22بزووتنەوەی حەماس وێڕای ڕاگەیندرانی کەڵک وەرگرتنی ئەرتەشی تیرۆر لە چەکی قەدەغەکراو لە باکووری غەزە خوازیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی بەدوادا چوونی نێونەتەوەیی ڕاستیەکان بوو لەو بارەوە
-
شەهادەتی ٥ کەس لە پەلاماری هەمدیسانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دانیشتووانی چیشتخانەی ناوەندەی جیهانیی
تشرینی دووهم 30, 2024 17:05ڕژێمی زایۆنی لە دوو پەلاماری بەردەوامدا ترۆمبیلێکی سەربە چیشتخانەی ناوەندی جیهانیی بە ئەنقەست دایە بەردەسڕێژ کە لە ئەنجامدا پێنج کەس شەهید وژمارێک برینداربوون