بیست داعشی خۆیان لە ڕەقەی سووریا تەسلیم کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311653-بیست_داعشی_خۆیان_لە_ڕەقەی_سووریا_تەسلیم_کرد
بیست کەس لە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش لە شاری ڕەقە لە باکووری سووریا خۆیان ڕادەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 15:17 Asia/Tehran
  • بیست داعشی خۆیان لە ڕەقەی سووریا تەسلیم کرد

بیست کەس لە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش لە شاری ڕەقە لە باکووری سووریا خۆیان ڕادەست کرد.

بە پێی راپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئەلعالەم، ئەم ئەندامانەی تاقمی تەکفیری داعش کە زۆربەیان دەرەوەیین خۆیان هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان ڕادەستی هێزە کوردە سووریەکان لە گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای شاری ڕەقە کرد. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەساڵی دووهەزار پازدە فەرمانی بەخشینی دەرکرد کە بەپێی ئەوە ، ئەگەر کەسانی چەکدار خۆیان ڕادەس بکەنەوە ، ئەم بەخشینە دەیانگریتەوە. ئیستاکە بەرپرسانی خۆجیی سووریا لە ڕێگەی نیونجیگەری لەگەڵ بەرپرسانی تاقمە چەکدارەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی ئاشتی نیشتمانی وتووێژ وئەوان بە تەسلیم کردن بانگهێشت دەکه ن وهەتا ئێستاکە کەسانیکی چەکداری زۆرپەیوەست بوون   لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا  بە ڕەوتی ئاشتی . هەرلەم حاڵەدا ، سێ تاقمی چەکدار بە ناوی " شاندی تحریری شام وتاقمی ئەحراری شام وفه یلق ئەلشام لە ڕیفی باکووری ڕۆژئاوای شاری ئەدلیب لە باکووری ڕٶژئاوای سووریا لەگەڵ یەکتر تێکە‌ڵچوون. تێکەڵچوونەکانی نێوان شاندی تەحریری شام لەلایەک وتاقمی ئەحراری شام وفه یلق ئەلشام لە لایەکی ترەوە وشاندی ته حریری شام شارۆچکەی ئەرمناز لە ڕیفی ئەدلیب ی دوای ئەم تێکەڵچوونە خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. هەواڵێکی تر ئەمەیە که " عەلی ئەلعەلی ژنراڵی سوپای سووریا ڕایگەیاند : ئەمریکا لەنێوان پێنجەمی ژوئەن وپازدەی سێپتەمبەر هەزارو چوارسەدو بیست ویەک لوری لیوا نلیو لە کەرەسە وئامیری سەربازی وتەقەمەنی لە بەردەستی ترۆریستەکانی سووریا داناوە. عەلی ئەلعەلی وتی: ئەم چەکەمەنیانە بە ڕواڵەت بۆ شەڕ لەگەڵ ترۆریستەکان گوێزرایەوە بەڵام لە کۆتایی دا بەدەس تاقمە ترۆریستەکانی داعش وبەرەی نوسرە گەیشتووە. بەپێێ ڕاگەیاندنی سوپای سووریا ، زۆربەی ئەم چەکانە کە بەپێی بەرنامەی پنتاگون بۆ یارمەتی بە هاوپەیمانە ئەمریکیەکان کڕدراوە ، دەکەوێتە دەس توندڕەوەکانی سووریا .