پێشڕەوی سوپای سووریا لە شاری "دەیرۆزور"
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311865-پێشڕەوی_سوپای_سووریا_لە_شاری_دەیرۆزور
هێزە چەکدارەکانی سوریا ، بەشگەلێکی ناوچەی " ئەلعەرفی" شاری دەیرۆزوور یان لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 08:27 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی سوپای سووریا لە شاری

هێزە چەکدارەکانی سوریا ، بەشگەلێکی ناوچەی " ئەلعەرفی" شاری دەیرۆزوور یان لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار کردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاندووە هێزە چەکدارەکانیی ئەو وڵاتە  رۆژی سێ شەممە و لە درێژەی خەبات دژی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش ، جگە لە زاڵبوون بە سەر بەشگەلیکیی ناوچەی " ئەلعەرفی" ناوچەکانیی دیکەیان بەرەو گوندی " حەتلە" لە " دەیرۆزور" ئازاد کردووە .

یەکەکانیی سوپای سوریا  رۆژی دووشەممە گوندی حەتلەیان  لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار کردووە . ئۆپەراسیۆن لە دژی مۆڵگەی ترۆریستان لە ستانەکانی حۆمس، ڕەققە، حەماە و دەیرۆزوور بەشێک لە ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاوی سەربازی سوریا لەمەڕ سەرکووتکردن و لە ناوبردنیی هێزەکانی ترۆریستی داعش لە ناوچە گرنگەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار. کەناڵی تەلەفەزیۆنیی مەیادینی لوبنانیش رایگەیاند: سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی لە مێحوەری خۆڕاگری بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵیی  سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەل ئەردەن یان لە باشووری سوریا گرتۆتە دەستخۆیانەوە .