تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 08:29 Asia/Tehran
  • بنپێکرانی ڕێککەوتننامەی بەدی هێنانی ناوچەی کەم ئالۆزی لە سوریا لە لایەن ترۆریستانەوە

ترۆریستانی سەقامگرتوو لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕۆژی چوار شەممە بە هاویشتنی چەند گوللە هاوەنی دیکە بەرەو ناوچەی "حرەستا" لە ستانی" ڕیفی دیمەشق" جارێکی تر ڕێککەوتننامەی بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم ئالۆزییان بنپێکرد .

ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە چوارەمین خولی وتووێژەکانی چارەسەرکرانی قەیرانی سوریای بەمەبەستی  کەمکردنەوەی تووندو تیژییەکان ئیمزا کرد کە یەکێ لەو ناوچەگەلە غوتەی ڕۆژهەڵاتییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران،  سەرچاوەیەک لە ناوەندی سەرکردایەتیی پۆلیسی ستانی ڕیفی دیمەشق وتی: ترۆریستان بە هاویشتنی چەند گولەهاوەن بەرەو ناوچەی " حرەستا" جارێکی  دیکە ڕێککەوتننامەی ناوچەی کەم ئالۆزی و تێکهەڵچوون لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیان بنپێکردووە . ئەو سەرچاوەیە جەختیکرد، ترۆریستان حەوت گوللـەی هاوەنیان بەرەو ناوچە  ئاوەدانەکانی شاری " حەرستا" هاویشتووە . پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستان بۆ سەر  ناوچەی  حەرستا زەرەرو زیانی نەبووە . لە کاتی ئیمزای ڕێککەوتننامەی بەدی هێنانی  ناوچەی کەم ئالۆزی  لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە مانگی ژوئیەی ڕابردوو، تاقمەکانی ترۆریستی بە پەلامارەکانی مووشەکی و بەهاوەنی خۆیان لەو ناوچەیە بەرەو دیمەشق و گردو پەری بەجاران ئەو ڕێککەوتننامەیەیان بنپێکردووە.  قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١دوابەدوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی  بەر لاگری عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بەقازانجی رژێمی زایۆنی  دەستپێکراوەتەوە . هێزەکانی سوری بە یارمەتیی هێزەکانی تەوەری مۆقاومە لە مانگەکانی ئەمدواییە توانیویانە زەبری گورچکبڕ بدەن لە ترۆریستان.

سەرپەیڤ