پووچەڵکرانی زۆرتر لە سێسەد ئامێری تەقینەوەیی لە دەیروزووری سوریا
ناوەندی نێودەوڵەتی بەرەنگار بوونەوەی مینی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا سەقامگرتوو لە بنکەی ئاسمانیی حەمیمەیمی سوریا ڕۆژی شەممە باسی دۆزرانەوە و پووچەڵ کرانەوەی زۆرتر لە سێسەت ئامێری تەقینەوەیی لە دەیروزووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دا کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، ناوەندی نێودەوڵەتی بەرەنگار بوونەوەی مینی هێزەچەکدارەکانی ڕوسیا سەقامگیر لە بنکەی ئاسمانیی حەمیمەیم ڕایگەیاند بە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی مینەکان لە 25 دونم لە زەوینەکانی دەیروزوور و ناوچەکانی دەورووبەری و هەروەها 21 بینا، سسەت و سی و هەشت ئامێری تەقینەوەییان پووچەڵ کردەوە .
سوپای سوریا شەوی هەینی شاری ستراتژیکی دەیروزووری لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد کرد .
ئەم دواییە باڵێک لە ناوەندی نێونەتەوەیی پاک کردنەوەی مین سەر بە هێزی چەکداری ڕوسیاش لە پارێزگەی حومسی سوریا دامەزراوە .
هەروەها کارناسان و ئەندازیارانی سەربازیی ڕوسیا سەرقاڵی ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی مین لەشارەکانی حەلەب و تەدموری سوریان .
تیرۆریستەکان لە کاتی داگیرکردنی حەڵەب و ناوچەکانی دیکەی سوریا، بیناکانی ئاوەدان وشوێنەکانی گشتی، ئوتوموبیلەکان، پاسکیلەکان و تەنانەت کەرەستەی کایەی منداڵانیشیان کردبووە داوی تەقینەوەیی کە نیشانەی دەسڕاگەیشتنی ئەوان بە ژومارێکی زۆر ماددەی تەقەمەنی و کەرەستەیە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کەلەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی داڕشتی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەست پێکراوە .
هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە ئەم دواییە توانیویانە زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن.