بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری تاقمی تێرۆڕیستی بەرەی نوسرە بۆ سەر ستانی قەنیترە
ئەرتەشی سووریا پەلاماری ئەندامانی تاقمی تێڕۆڕیستی بەرەی نوسرەیان بۆ سەر شارۆچکەی "حەزر " لە ستانی قەنیترەیان بەرپەرچدایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی فەرمی سووریا سانا لەو پەلامارەدا هێزەکانی ئەرتەشی سووریا توانیان ژۆمارێک لە ئەندامانی تاقمی تێرۆڕیستی بەرەی نوسرە بکوژن و زەبرێکی زۆریشان لێ بدەن . بە وتەی سەرچاوە مەیدانیەکان بریندارانی ئەندامانی بەرەی نوسرە بۆ دەرمان کردن ،کوێزرانەوە بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین . تێڕۆڕیستانی بەرەی نوسرە لە لایەن ڕژیمی زایونیەوە لاگری دەکرێن بە جۆرێ کە سەربازانی ئیسرائیلی تێپەڕگا ئەمنیەکانیان بۆ چوونی تێڕۆڕیستان بەرەو شارۆچکەی حەزەریان کردەوە و ئەوانیان تەیار بە چەک و چۆڵ کردووە . پێشتریش بە هۆی تەقینەوەی تڕۆموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شارۆچکەی حەزەر کە ڕۆژی هەینی ڕووی دا لانیکەم نۆ کەسی سیپیل کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون . ئەنجامدەرانی تێڕۆڕیستی لە تەپۆڵکەکانی ئەلحەمر و سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستینی چوونە شارۆچکەی حەزەر .