گەڕانەوەی سەدان بنەماڵەی سووری بۆ دێرۆزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i314152-گەڕانەوەی_سەدان_بنەماڵەی_سووری_بۆ_دێرۆزوور
دوابەدوای ڕزگار کرانی شاری دێرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش، سەدان بنەماڵە بە پاس گەڕانەوە بۆ ئەم شارە ستراتژییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2017 12:32 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی سەدان بنەماڵەی سووری بۆ دێرۆزوور

دوابەدوای ڕزگار کرانی شاری دێرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش، سەدان بنەماڵە بە پاس گەڕانەوە بۆ ئەم شارە ستراتژییە.

دانیشتووانی شارە ستراتژییەکەی دێرۆزوور پتر لە سێ ساڵ لە ئابڵۆقەی داعش دا بووە کە بە یارمەتیی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی ئەم شارە لە دووهەمی نوامبەردا بە تەواوی لە بوونی تیرۆریستانی داعش پاک کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دوابەدوای  ڕزگار کرانی شاری دێرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن سوپای سووریاو هێزەکانی خۆڕاگری و گەڕانەوەی ئاسایشت بۆ جاددەی دیمەشق بۆ دێرۆزوور، دانیشتووانی ئەم شارە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانیان دەست پێ کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێگا زەوینییەکانی گەڕانەوەی دانیشتووانی دێرۆزوور هێمنەو پۆلیسی سووریا ئەرکی دابین کردنی ئاسایشتی موسافیرەکانی بە ئەستۆیە.